Accessibility links

ئاکسیۆس دەڵێت وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین

دەزگای هەواڵی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین سزای نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل.

وتی " خەزێنە دوودڵ نابێت لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سزاکانمان بۆ بەردەوامیدان بە تێکدانی چالاکییە خراپ و ناسەقامگیرکارەکانی ڕژێمی ئێران."

وتیشی " هێرشەکەی ئێران و لایەنگرەکانی تیشک دەخەنە سەر گرنگیی کاری وەزارەتی خەزێنە بۆ بەکارهێنانی ئامڕازە ئابوورییەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییە خراپەکانی ئێران."

یەڵین پێشتر وتوویەتی کە کارەکانی ئێران مەترسی لەسەر سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردووە، وتیشی ئەمەریکا سزاکان بەکاردەهێنێت و لەگەڵ هاوپەیماناندا کاردەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG