Accessibility links

ئەردۆغان: نەتانیاهو بە تەنها بەرپرسە لە گرژییەکانی ئەمدواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت بە تەنها سەرکردایەتی ئیسڕائیل بەرپرسە لە گرژییەکانی ئەمدواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی کابینەکەی وتی " ئیسڕائیل هەوڵی وروژاندنی ململانێیەک دەدات لە ناوچەکەدا، هێرشەکەشی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق دوایین هەوڵی بوو."

وتیشی ململانێی نوێ لە ناوچەکەدا ڕێیان تێدەچێت هەتاوەکو " کارە دڕندانەییەکان و کۆمەڵکوژییەکە " لە غەززە بەردەوام بن. هەروەها ڕەخنەی لە ڕۆژئاوا گرت لەسەر سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل و سەرکۆنە نەکردنی هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران.

شەوی شەممە ئێران بە سەدان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، بەرپرسانی ئیسڕائیلیش بەڵێنیانداوە وەڵام بدەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG