Accessibility links

فەرەنسا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات گەشت بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و ناوچەی فەلەستینییەکان نەکەن


وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی هەینی هاووڵاتیانی فەرەنسای ئاگادار کردووە گەشت بۆ وڵاتەکانی ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و ناوچەی فەلەستینییەکان نەکەن، لە کاتێکدا هەڕەشەکانی ئێران دژ بە ئیسرائیل زیادی کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت کەسوکاری دیپلۆماتکارانی بنکە لە ئێران دەگەڕێنەوە بۆ فەرەنسا و قەدەغەیە بۆ فەرمانبەرانی حکومەتی فەرەنسا لە ئێستا هیچ ئەرکێک لە ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و ناوچەی فەلەستینییەکان ئەنجام بدەن.

پێشتریش ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە 11ی مانگی چوار ڕایگەیاندبوو کە هاوکاتی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی لە ئیسرائیل، داوای لە کارمەندانی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ئیسرائیل کردووە کە خۆیان لە گەشتی تایبەتی بۆ دەرەوەی تەلئەبیب بەدوور بگرن.

لە میانەی هێرشێکدا بۆ سەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق لە یەکی مانگی چوار، شەش فەرماندەی باڵای سوپای قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کوژران. لەو کاتەوە ڕێبەر و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکەن.

هۆشدارییە ئەمنییەکەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە قودس ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG