Accessibility links

لێدوانەکانی ترامپ لە دۆسێیەکی ساختەکاری سیڤیلی لە نیویۆرک


ڕۆژی دووشەممە دانۆڵد ترامپ لە دۆسێیەکی ساختەکاری سیڤیلی لە نیویۆرک لە بەردەم دادگا گەواهی ئەوەی دا کە کۆمپانیاکەی خەمڵاندنی دروستی موڵک و ماڵی نەداوە.

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیاکەی بەهای موڵک و ماڵەکەی لە مار-ئە-لاگۆ و یاریگای گۆڵفی دۆراڵ لە فلۆریدا کەم نرخاندووە لە کاتێکدا شوقەکەی لە ترامپ تاوەر لەنێو سەروەت و سامانەکانی دیکەدا بە زیاتر نرخاندووە ، بەڵام هەوڵیداوە گرنگی ئەو خەمڵاندنانە کەم بکاتەوە، کە پارێزەرانی ویلایەتەکە دەڵێن بە مەبەستی ئەوە کراوە کە مەرجی باشتری دارایی بەدەستبهێنێت.

ترامپ سەبارەت بە خەمڵاندنەکان وتی "گرنگ نەبوو. ئێوە گرنگتان کردووە، بەڵام نەبوون".

دادوەر ئارتەر ئینگۆرۆن پێشتر ئەو خەمڵاندنانەی بە ساختەکاری لەقەڵەمداوە. پارێزەرانی ویلایەتی نیویۆرک لە داواکارییەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو خەمڵاندنانە قەرزدەرەکان و کۆمپانیاکانی بیمەی بەلاڕێدا بردووە و 100 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە و سەروەت و سامانەکەی بە بڕی دوو ملیار دۆلار زیاتر خەملێندراوە.

ترامپ چەندین جار باسی لەوە کردووە کە دۆسیەکە "گەڕانە بە دوای شتێکدا کە بوونی نییە" و ئینگۆرۆن و لێتیتیا جەیمس داواکاری گشتی نیویۆرکی تۆمەتبار کردووە بەوەی لەڕووی سیاسییەوە لەو دۆسێیەدا لایەنگری دەکەن.

ئەو سکاڵاکانی لەسەر پێگەی شایەتحاڵەکان بەردەوام بوو، لەوێ دەسەڵاتدارانی یاسایی تۆمەتبار کرد بەوەی کە گرنگییەکی زۆریان بە کارەکەی داوە دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

وتیشی “دڵنیام دادوەر بڕیار لە دژی من دەدات، چونکە هەمیشە بڕیار لە دژی من دەدات."

دواتر ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە دادگاییکردنێکی زۆر نادادپەروەرانەیە".

ئەم لێدوانەی ترامپ سەرزەنشتێکی توندی لەلایەن ئەنگۆرۆنەوە لێکەوتەوە، کە هەڕەشەی کورتکردنەوەی گەواهییەکەی کرد.

ئەنگۆرۆن لە پارێزەری ترامپ، کریستوفر کیسی داوا کرد "بەڕێز کیس، دەتوانی کۆنترۆڵی خۆسپێرەکەت بکەیت؟ ئەمە گردبوونەوەیەکی سیاسی نییە، ئەمە هۆڵی دادگایە".

جەیمس هێرشەکانی ترامپی وەلا نا.

جەیمس لە دەرەوەی دادگا پێش گەواهییەکەی ترامپ وتی " لە کۆتایی ڕۆژدا تەنها شتێک کە گرنگە ڕاستییەکان و ژمارەکانن، ژمارەکان! هاوڕێیانم درۆ مەکەن."

بە پێچەوانەی ئەو چوار دۆسێی تاوانکارییەی کە پێشەنگی کاندیدکردنی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمارییەکان لە ساڵی 2024 ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەم دادگاییکردنە مەدەنییە هەڕەشەی ئەوەی ناکات کە بیخاتە زیندانەوە لەکاتێکدا هەوڵی گەڕانەوەی کۆشکی سپی دەدات.

لەڕاستیدا ترامپ هەوڵی داوە سوود لە دۆسیە یاساییەکان وەربگرێت و بەکاریان دەهێنێت بۆ داوای هاوکاری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و ئیدعای ئەوە دەکات کە بەهۆی بۆچوونە سیاسییەکانیەوە دەکرێتە ئامانج.

بەڵام دۆسیەی ساختەکاری سیڤیلی لە دژی ترامپ و کارەکانی دەتوانێت وێنەی ئەو، کە لە ماوەی دەیان ساڵدا چەسپاوە، وەک ملیاردێرێکی سەرنجڕاکێش کە لە نێوان هاوینەهەواری مارالاگۆ و یاریگای گۆڵفی بەرزدا دێت و دەچێت بشێوێنێت.

جەیمس داوای غەرامەکردنی 250 ملیۆن دۆلار دەکات، هەروەها سنووردارکردنێک کە ڕێگری بکات لە ترامپ و کوڕەکانی ئێریک و دانۆڵدی بچووک لە ویلایەتەکەی خۆیاندا بازرگانی بکەن.

لە گەواهییەکەی هەفتەی ڕابردوودا هەردوو کوڕەکەی ڕایانگەیاندووە کە ئاشنا نین بە وردەکارییەکانی بەڵگەنامەکانی دانانی بەها لەسەر موڵك و ماڵەکان. ترامپ ئەو بۆچوونەشی خستەڕوو و وتی ژمێریاران بەشێکی زۆری کارەکانیان ئەنجامداوە.

ئینگۆرۆن پێشتر بڕوانامەی بازرگانی بۆ ئەو کۆمپانیایانە هەڵوەشاندەوە کە بەشێکی زۆری کارەکەی کۆنترۆڵ دەکەن، هەرچەندە ئەو فەرمانە لە کاتی تانەداندا ڕاگیراوە.

ئەو بەڵگانەی تا ئێستا لە دادگاییکردنەکەدا خراونەتەڕوو، دەریانخستووە کە بەرپرسانی کۆمپانیاکە، لەنێویاندا کوڕەکانی ترامپ، ئێریک و دانۆڵدی بچووک، هەوڵیانداوە دەستکاری بەهای هەڵسەنگێنراوی موڵکەکانی وەکو ئیستێت مار-ئە-لاگۆ لە فلۆریدا بکەن.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان پارێزەری پێشوویی، مایکل کۆهین بوو، شایەتحاڵی ئەوەی دا کە ترامپ ئاراستەی کردووە بۆ دروستکردنی ئەو نوسینی ئەو خەمڵاندنەی موڵکەکانی تا سامانەکەی بەرز بکاتەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە تاوەکو ئێستا پێویست نەبووە ترامپ لە دادگا ئامادە بێت، بەڵام پێشتر چەند جارێک لە دادگادا دەرکەوتووە و لە دەرەوەی دادگادا لەبەردەم چاوی کامێراکاندا وتوویەتی ئیگۆرۆن و ئەوانەی دیکەش کە لە دۆسییەکەدان پاڵنەری سیاسییان هەیە.

ترامپ بەهۆی دووجار پێشێلکردنی فەرمانی دادگاوە بۆ سنووردارکردنی قسەکردن و ڕێگریکردن لێی لە ڕەخنەگرتن لە ستافی دادگا، بە بڕی 15,000 دۆلار غەرامە کراوە. پارێزەرەکانی ترامپ ڕەخنەیان لەو فەرمانەی دادگا گرت و ئاماژەیان بەوەدا کە ڕەنگە ئەوە وەکو بنچینەیەک بەکاربهێنن لە پێداچوونەوەکەدا، بەڵام ئینگۆرۆن ڕۆژی هەینی فەرمانەکەی درێژکردەوە و پارێزەرەکانیشی گرتەوە.

بانگەوازە نووسراوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بۆ کۆکردنەوەی پارە لە سەرەتای دادگاییکردنەکەیدا لە2ی مانگی دەدا دەڵێت کە ترامپ بەرگری لە خێزانەکەی و ناوبانگەکەی دەکات لەبەرامبەر دیموکراتەکانی نیویۆرکەوە و بە "ستەمکارانی گەندەڵ" ناوی بردوون.

پێناچێت ئەم دۆسێ یاساییانە کاری کردبێتە سەر دەنگدەرانی کۆمارییەکان ، چونکە ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە ئەو پێشەنگە لە کێبڕکێی کاندیدکردنی سەرۆکایەتی پارتەکەدا.

لە سەرەتادا بڕیار بوو دادگاییکردنەکە تا سەرەتای مانگی 12بەردەوام بێت بەڵام دەکرێت زووتر کۆتایی پێبێت چونکە ویلایەتەکە لەم هەفتەیەدا شایەتحاڵی کۆتایی خۆی بانگ دەکات. تا ئێستا ڕوون نییە کە بەرگری چەند شایەتحاڵ بانگ دەکات.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ئیڤانکا کچەکەی ترامپ گەواهی بدات، هەرچەندە تۆمەتبار نییە لەم دۆسیەیەدا.

.

XS
SM
MD
LG