Accessibility links

مایک جۆنسن وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵدەبژێردێت


ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە مایک جۆنسنی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژارد.

لە دەنگدانەکەدا جۆنسنی نوێنەری ویلایەتی لویزیانا بە 220 دەنگ وەک سەرۆکی نوێ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا و حەکیم جێفری کاندیدی دیموکراتەکان کۆی گشتی 210 دەنگی نوێنەرانی پارتەکەی بەدەستهێنا.

کەڤن مەکارتی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە 3ی مانگی دەو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لەو کاتەوە چەندین هەڵبژاردن کرا بڵام کەسێک هەڵنەبژێردا هەتا ئەمڕۆ چوارشەممە.

لە ئەنجومەنی نوێنەراندا کۆمارییەکان بە 221 کورسی زۆرینەن بەرامبەر بە دیموکراتەکانی کە 210 ئەندامیان هەیە.

XS
SM
MD
LG