Accessibility links

ئەمەریکا: ژمارەی ئەو ئەمەریکاییانەی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کوژراون گەیشتە 22 کەس


بەپێی ئامارەکانی کۆشکی سپی، ژمارەی ئەو ئەمەریکاییانەی لە ئەنجامی هێرشەکەی حەمەسا بۆ سەر ئیسرائیل بێسەروشوێن بوون 17 کەسە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جان کربی گوتیشی ژمارەی ئەو ئەمەریکاییانەی بەهۆی شەڕەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 22 کەس.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا گوتیشی شیانی ئەوە هەیە ئەم ژمارەیە زیاتریش بکات و ڕایگەیاند پێویستە هەموومان " خۆمان بەهێزبکەین بۆ ئەو ئەگەرە زۆرەی کە ئەم ژمارەیە ڕەنگە بەردەوام لە زیادبووندابێت."

XS
SM
MD
LG