Accessibility links

ئەردۆغان: نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکە فەلەستینییەکانیان بە تەنیا جێهێشتووە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، کارەکانی ئیسرائیل دژی حەماس شەڕ نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژییە.

ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل وەک ڕێکخراوێک ڕەفتار بکات، ئەوا هەڵوێستی دژی ئەویش هەمان هەڵوێستی دژ بە ڕێکخراوەکان دەبێت.

گوتیشی "کوشتنی خەڵکی مەدەنی ڕەنگدانەوەی ڕێکخراوەکانە. ئەوان هیچ کارێک لە دژی خەڵکی سڤیل لە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین بە ڕەوا نازانن. نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوەکانی دیکە فەلەستینییەکانیان بە تەنیا جێهێشتووە."

ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاندووە، پێویستە هەمووان خۆیان لە بڕیارەکانی وەک سزادانی فەلەستینییەکان و وەستاندنی هاوکارییەکان بۆیان بەدوور بگرن.

داوای هێمنی لە هەردوولا کرد و ڕایگەیاند کە ئامادەن بۆ نێوەندگیری.

ئەردۆغان وتیشی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین و دانپێدانانی ئەو وڵاتە مومکینە.

شایانی باسە تورکیا کە لە پێشترەوە پاڵپشتی فەلەستینییەکانی کردووە و سەرکردەکانی حەماس داڵدەداوە، بەڵام ئەنقەرە لەم دواییانەدا هەوڵێکی بەهێزی داوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

سەرچاوە: ئێن تی ڤی

XS
SM
MD
LG