Accessibility links

سەرۆکی پاتی زەفەر پشتیوانی بۆ کلیچدارئۆغڵو ڕادەگەیەنێت


Turkey Election
Turkey Election

ئومیت ئۆزداغ، سەرۆکی پارتی زەفەر، ڕایگەیاند لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیادا پشتیوانی لە کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی کەمال کلیچدارئۆغڵو دەکات.

ئۆزداغ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کلیچدارئۆغڵو ڕایگەیاند، گەورەترین کێشە لە تورکیا بوونی کۆچبەرانە.

ئۆزداغ کە بە سیاسەتمەدارێکی توندڕەوی ناسیۆنالیست و دژە کۆچبەران ناسراوە، گوتی "گەورەترین کێشەی تورکیا 13 ملیۆن کۆچبەر و خەڵکی نایاسایین کە دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان. وڵاتێک کە 13 ملیۆن کۆچبەری هەبێت، ناتوانێت ئابووری و ئاسایشی خۆی چاک بکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەڵبژاردنەکانی 14ی پێنج، لەگەڵ هاوپەیمانی گەلیش گفتوگۆیان کردووە، بەڵام "ئەوان هیچ پلانێکیان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران نەخستەڕوو".

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سیاسەتمەدارانی تورکیا چەندین جار باسیان لە بوونی 13 ملیۆن پەنابەر لە تورکیا کردووە، لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەکیان سەبارەت بەو پرسە نەخستوەتەڕوو.

ئاماری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنها سێ ملیۆن و نیو قوربانی شەڕ و پەنابەر لە تورکیا هەن.

سەرۆکی پارتی زافەر ئاماژەی بەوەشکرد، کە کلیچدارئۆغڵو بەڕوونی دەڵێت، کۆچبەران دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان و بارگرانی لەسەر ئابوری تورکیا لادەبەن.

پارتی زەفەر (سەرکەوتن)، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی عەتا سینان ئۆغان کرد کە %5.17 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئۆغان ڕۆژی دووشەممە پشتیوانی خۆی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی.

ڕۆژی یەکشەممە 28 ی مانگی پێنج تورکیا لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لە نێوان کەمال کلیچدارئۆغڵو و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان یەکێکیان هەڵدەبژێرێت.

XS
SM
MD
LG