Accessibility links

کەمال کلیچدارئۆغڵو: ئەم هەڵبژاردنە وەکو ڕیفراندۆمێکە، ئیتر کەس ناتوانێت کەس چەواشەبکات


کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی نیشمانی بۆ سەرۆکایەتی تورکیا، ڕاگەیاندنەکەی سینان ئۆغان ،کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا بۆ پشتیوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی کاندیدی هاوپەیمانی کۆماری بۆ سەرۆکایەتی تورکیا، پەیامێکی بڵاق کردەوە.

کلیچدارئۆغڵو لە تویتێکدا دەڵێت "ئاشکرایە کێ لایەنگری فرۆشتنی ئەم وڵاتە جوانەیە یان کێ لەگەڵ ئەوەدا نییە. ئێمە دێین ئەم وڵاتە لە تیرۆر و پەنابەران ڕزگار بکەین. ئەم هەڵبژاردنە وەکو ڕیفراندۆمێکە ئیتر کەس ناتوانێت کەس چەواشە بکات. من داوا لەو هەشت ملیۆن هاووڵاتییە دەکەم کە نەچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و داوا لە گەنجەکانیش دەکەم کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن."

پێشتر ڕۆژی دووشەممە کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا سینان ئۆغان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بۆ خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پشتیوانی لە کاندیدی هاوپەیمانی گەلی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

هاوپەیمانی ئاتای ئەوەپەڕی نەتەوەپەرست بە هەڵوێستەکانی دژ بە پەنابەرانی سوریا ناسراوە و دەڵێت، پێویستە پەنابەرانی سوریا دەستبەجێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئەو هاوپەیمانییە هەڵوێستێکی دژە کوردیشی هەیە و دەڵێت نابێت هەدەپە ڕۆڵێکی گرنگ لە گوتاری سیاسیدا بگێڕێت.

XS
SM
MD
LG