Accessibility links

کاندیدی سێهەمی سەرۆکایەتی تورکیا پشتیوانی بۆ ئەردۆغان ڕادەگەیەنێت


کاندیدی هاوپەیمانی عەتا سینان ئۆغان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بۆ خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پشتیوانی لە کاندیدی هاوپەیمانی گەلی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.

هاوپەیمانی ئاتای ئەوەپەڕی نەتەوەپەرست بە هەڵوێستەکانی دژ بە پەنابەرانی سوریا ناسراوە و دەڵێت، پێویستە پەنابەرانی سوریا دەستبەجێ بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

ئەو هاوپەیمانییە هەڵوێستێکی دژە کوردیشی هەیە و دەڵێت نابێت هەدەپە ڕۆڵێکی گرنگ لە گوتاری سیاسیدا بگێڕێت.

ئۆغان لە خولی یەکەمدا بە دوو ملیۆن و 831 هەزار و 208 دەنگ ٪5.17 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا لە کاتێکدا ئەردؤغان ٪49.52 و کیلچدار ئۆغلو ٪44.88 ی بەدەستهێنا.

ئەردۆگان و کلیچدارئۆغڵو لە 28 ی ئەم مانگە لە گەڕی دووهەمدا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

XS
SM
MD
LG