Accessibility links

سەرکردەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی کلیچدارئۆغڵو تاوتوێی گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەکەن


سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی گەل بە مەبەستی تاوتوێکردنی خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کۆبوونەوە.

ئەو سەرکردانە لەگەڵ کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نیشتمانی کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدا لە کاتیکدا پێداچوونەوە بە ستراتیژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەکەن بۆ گەڕی دووهەم.

بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە کیلیچدارئۆغڵو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەستپێبکاتەوە.

پاش ئەوەی هیچ کاندیدێک لە سێ کاندیدەکەی سەرۆکایەتی تورکیا لە 14 ی مانگی 5 نەیانتوانی زۆرینەی %51 بەدەستبهێنن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان YSK ڕایگەیاند لە 28 ی مانگی پێنجدا گەڕی دووهەمی هەڵبژاردن لە نێوان کەمال کلیچدارئۆغڵو و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام دەدرێت.

XS
SM
MD
LG