Accessibility links

دەمیرتاش: ئەگەر لە هەر سندوقێکدا 150 دەنگ بدزرێت، ئەمە بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکان


سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە پەیامەکانی تویتەریدا کە بە ڕێگای پارێزەرەکانی لە زیندانەوە بڵاوی دەکاتەوە، کەموکوڕی لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئەم مانگەی تورکیا دووپاتدەکاتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش باسی لەوەشکرد، ئەگەر 150 دەنگ لە هەریەکێک لەو 20 هەزار سندوقە دزرابێت، ئەوا 3 ملیۆن دەنگ دەکات و ئەوەش بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان."

هەروها دەمیرتاش لە 12 تویتەکەیدا، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ساڵانێکە هەڵبژاردنەکان بە ساختەکاری بەڕێوەچوون.

ئەو چەند پێشنیازێکیش بۆ داهاتوو دەخاتە ڕوو دەڵێت " بەڕێوەبەرانی ناوچەکان کە بەرپرسانی سندوقی دەنگدان دیاری دەکەن نابێت ڕێگە بە کەسێک بدەن کە نایناسن و دڵنیا نین لێی.

جگە لەوانەی ئەرکی فەرمییان هەی بەلایەنی کەم دوو چاودێر لەسەر هەر سندوقێک جێگیربکەن.

پێویستە هەمووان لە کاتی ژماردنی دەنگداندا بگەڕێنەوە لەسەر سندقەکان بن، سەیری ژماردنی دەنگەکان بکەن، تێبینی بنووسن، دڵنیابن لە نوسراوی ئەنجامەکان بە دروستی و کاتەکانی، تەواوی پرۆسەی ژماردن و خولەکەکانی کۆتایی بە ڤیدیۆ تۆمار بکەن، وێنەی خولەکی ژماردنی دەنگەکان دەبێت بگوازرێنەوە بۆ سەر ماڵپەڕە و سایتەکە کراوە بێت بۆ گشتیی."

دەشڵێت "ساڵانێکە ئەردۆغان بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و مەهەپەش لە لە هێڵێ لەسەدا 10 هێڵراوەتەوە. بێگومان ساختەکاری تریش کراوە بەڵام بەداخەوە ئێمە لەبارەیانەوە نازانین. بۆیە ئەگەر تەنها ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بن ئەوا هەڵبژاردنەکە سەردەکەوێت".

داوا لە پشتیوانانیشی دەکات "هەرگیز کۆڵنەدەن."

بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەدەپە کە لە ژێر ناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری هەڵبژاردنەکانی کردبوو توانیویەتی 6 کورسی پەرلەمان لە کۆی 600 کورسیدا بەدەستبهێنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شەش کورسی لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG