Accessibility links

جێگری سەرۆکی جەهەپە: گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکان ئاسانترە


جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، موحەڕەم ئەرکەک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت پێداچوونەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سازکرد.

ئەرکێک ئاماژەی بەوە کرد، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا لە 2 هەزار و 269 سندوقی دەنگدان و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیشدا لە 4 هەزار و 825 سندوقدا زانیاری هەڵەیان دۆزیوەتەوە.

دەشڵێت "بۆ سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە جیاوازەکانمان لە دوو هەزار و 269 سندوقی دەنگدان دۆزیەوە. ئەو ژمارەیە دەشێت زانیاری هەڵەی هەر چوار کاندیدەکەی تیابێت تەنانەت دژی ئەوانیش بێت. جگە لەوانە ئێمە پێداچوونەوە بەسەر ئەوانەشدا دەکەین کە دژی کاندیدمان بەڕێز کەمال کلیچدارئۆغڵویە."

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان ڕۆژی دووشەممە داوای پێداچوونەوەیان بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەرکەک، لە ڕۆژی سێشەممە داوای پێداچوونەوە بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کراوە.

ئەرکەک ڕایگەیاندووە کە 9 ملیۆن و 332 هەزار و 698 دەنگدەر خواستی خۆیان نیشان نەداوە یان نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان یان دەنگی نادروستیان داوە.

تورکیا بۆ هەڵبژاردنی خولی دووهەم لە 28ی مانگی پێنجدا دەچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئەو بەرپرسەی جەهەپە ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی 28ی پێنج ئاسانە و خەڵکی "دەنگ بە کلیچدارئۆغڵو دەدەن و لەبری ڕژێمی تاکڕەو دیموکراسییان دەوێت".

سەرچاوە: تویتەر، جەهەپە

XS
SM
MD
LG