Accessibility links

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە ئامەد


ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە دیاربەکرد لە سەدا 82.5 بووە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان هەبوو یەک ملیۆن و 175 هەزار و 431 کەسە، کە 218 هەزار و 678کەس لەوانە دەنگیان نەداوە. جگە لەوەش 40 هەزار و 750 دەنگ هەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی داتاکانی خەجیجان فەرقین، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد پارتە سیاسییەکان دەنگەکانیان بەم جۆرە بووە:

پارتی چەپی سەوز یان هەدەپە لە ئامەد بە کۆی گشتی 561 هەزار و 454 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە ڕێژەی ٪61.19 و 8 کورسی پەرلەمانی لەوێ بەدەستهێناوە.

بەردان ئۆزتورک، هالید تورکئۆغڵو، جەنگیز چاندەر، عەدالەت کایا، سەهات ئەرەن، سەڤلای چەلەنک، جەیلا ئاکچا کوپۆلۆ، لە ئامەد وەک پەەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز هەڵبژێردراون.

هەروەها پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 210 هەزار و 542 دەنگی بەدەستهێناوە بکە دەکاتە ٪22.94 و جارێکی دیکە وەک ساڵی 2018 3 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

گالپ ئەنساریئۆغڵو، سایت یاز، سونا کەئۆغڵو ئەتامان وەک نوێنەری ئاکەپە لە ئامەد هڵبژێردراون.

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ یەکەمجار دوای 30 ساڵ ئەندام پەرلەمانێکی لە ئامەد هەڵبژێردرا. ڕێژەی جەهەپە ٪8.9 ی دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 74 هەزار و 237 دەنگ..

سەزگین تانریکولو بوو بە پەرلەمانتاری جەهەپە لە ئامەد.

پارتی باش 20 هەزار و 764 دەنگی هێناوە لە کە دەکاتە ٪2.26 .

هەروەها پارتی ئاسوودە لە 14 هەزار و 359 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە ٪1.56ی دەنگەکان.

هەروەها پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی مەهەپە بە ڕێژەی 14 هەزار و 270 دەنگی بەدەستهێنا کە هەمان ڕێژەی پارتی ئاسوودەیە.

پارتی چەپ 5269 دەنگ و پارتی ماف و ئازادیی (هاکپار) 1809 دەنگی بەدەستهێناوە.

XS
SM
MD
LG