Accessibility links

هاوسەرۆکی هەدەپە لە جولەمێرگ بەڵێن بۆ پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەدات


پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە جولەمێرگ باسی لە پرۆسەیەکی ئاشتی کرد.

بوڵدان ڕایگەیاند کە دوای هەڵبژاردن دەست بە گفتوگۆی ئاشتی دەکات، بەڵام ڕایگەیاند کە ئەم جارە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەشێک نابێت تیایدا.

بوڵدان گوتی "ئەو چارەسەرییە لەگەڵ گەلانی تورکیا بە ڕێگای پارتی چەپی سەوز دەبێت، ئێمە ئەم هەواڵە خۆشەتان پێدەدەین.''

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت پەیامێکی دیکە بدات کە شکستی ئاکەپەیە.

بوڵدان ڕایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی 14 ی مانگی 5 دا ئاکەپە و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) لە دەسەڵات دەردەکرێن.

هەدەپە بەهۆی دۆسیەی داخستنی پارتەکە بە لیستی پارتی سەوزی چەپ دەچێتە هەڵبژاردنەوە.

سەرچاوە: هەدەپە، تویتەر

XS
SM
MD
LG