Accessibility links

وەزیرێکی پێشووی تورکیا: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا پێویستە تورکەکانیش فێری زمانی کوردی ببن


موسلم دۆغان
موسلم دۆغان

موسلم دۆغان، وەزیری پێشووی گەشەپێدان، داوای دوو زمانی کرد بۆ یەکڕیزی تورکیا و وتی، "هەروەک چۆن کورد لە پەروەردەدا فێری زمانی تورکی دەبێت، پێویستە تورکیش بە فەرمی و ناچاری فێری زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا ببێت".

دۆغان لە سەردەمی حکومەتەکەی ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیران، لە ساڵی 2015 وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشانکرا.

پێش ئەوەش لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015 دۆغان لەسەر لیستی هەدەپە هەڵبژێردرا بۆ پەرلەمانتاری ئیزمیر.

لە کاتێکدا کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی 14ی پێنجی تورکیا، موسلم دۆغان لە وتووێژێکیدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لەم هەڵبژاردنەدا حکومەت و ئۆپۆزسیۆنیش چاویان لە بەدەستهێنانی دەنگی کوردە، بەڵام هیچ پڕۆژەیەکی بەرچاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد نیشان نادەن.

ئەیوب دەمیرو موسلم دۆغان
ئەیوب دەمیرو موسلم دۆغان

لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ئەیوب دەمیری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئانکەرە، دۆغان گوتی "کێشەی کورد کێشەیەکی سەد ساڵەیە. هەرچەندە ئەم پرسە ئاڵۆزە، بەڵام دەتوانرێت بە هەندێک هەنگاوی دیار چارەسەر بکرێت. بۆ نموونە پارێزگاری پێویستە لەلایەن خەڵکی ئامەدەوە هەڵبژێردریت و هی جەزیرەش لە لایەن خەڵی جەزیرەوە. بە بۆچوونی من، پاراستنی یەکڕیزی تورکیا بە ڕێگریکردن لە مافەکانی کورد نییە، بەڵکو پێدانی مافی کوردە."

خوێندن بە زمانی کوردی لە تورکیا هێشتا کێشەیە. دۆغان تیشکی خستە سەر پەروەردەی زمانی کوردی و دەڵێت ئەگەر تورکیا مەبەستیبێت لە یەک ڕۆژدا ئەمە چارەسەر دەکات.

"دەڵێن بناغەی زمانی کوردی نییە، ئەمە ڕاستە. سەیری بکەن، لە ڕۆژێکدا زمانی عوسمانی بوو بە زمانی تورکی. بۆ کوردیش ئەمە مومکینە. ئەگەر تورکیا بیەوێت دەتوانێت بڕیارێک بدات و لە یەک ڕۆژدا کێشەی زمانی کوردی چارەسەر بکات."

زۆربەی کوردەکان فێری زمانی تورکیا بوون. دۆغان تیشک دەخاتە سەر ئەم فێربوونە و پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەموو تورکەکانیش فێری زمانی کوردی ببن. ئەم هەنگاوەش دەبەستیتەوە بە هەوڵی یەکڕیزی تورکیا و دەڵێت " زمانی کوردی پێویستە لە پەروەردەدا ببێتە زمانێکی ناچاری. ئەگەر ئێمە براین و دەمانەوێت پێکەوە بژین، هەروەک چۆن کورد ناچار بوو زمانی تورکی فێربێت، تورکیش دەبێت فێری زمانی کوردی ببێت. ئەمەش بۆ پێکەوە ژیانی کورد و تورک پێویستە."

هەموو سەرنجی گەلی تورکیا بە تەواوی لەسەر 14 ی پێنجە. شرۆڤەکاران دەڵێن، ڕەنگە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە چارەنووسی تورکیا دیاری بکات.

موسلیم دۆغانیش دەڵێت دوای هەڵبژاردن هەر ئەنجامێک بێت با بێت، بەڵام بۆ ئاشتی هەمیشەیی دەبێت حکومەتی نوێ کێشەی کورد چارەسەر بکات.

ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت دۆغان دەڵێت کێشەکانی تورکیا وەک جاران بەردەوام دەبن.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەیوب دەمیر

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:47 0:00

XS
SM
MD
LG