Accessibility links

هەدەپە بڕیار دەدات کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان نەکات


هاوپەیمانی کارکەر و ئازادی کە هەدەپە پشتگیری دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، کاندیدێکی سەرۆک کۆمار بۆ هەڵبژاردنەکانی 14ی مانگی پێنج دانانێت.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، کە ڕێکەوتنە هاوبەشەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتی تاکەکەسی ئەرکی مێژووی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

هاوپەیمانی کارکەر و ئازادی لە بڕیارەکەی خۆیدا بە ڕوونی ئاماژەی بەوە نەکرد کە پشتگیری کێ دەکەن، بەڵام هەدەپە و چەند پارتێکی تر پێشتر ڕایانگەیاندبوو دەشێت پشتگیری کەمال کلیچدارئۆغڵو بکەن.

شارەزایانی سیاسی پێیان وایە بڕیاری دەستنیشان نەکردنی کاندید بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بە واتای پشتیوانیکردن لە کاندیدی هاوپەیمانی نیشتمانی کەمال کلیچدارئۆغڵو دێت.

جێی باسە هەدەپە لە هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێی ساڵی 2019دا لە هەندێک لە شارەکاندا کاندیدێکی نەخستە ڕوو و پشتیوانی لە جەهەپە کرد.

XS
SM
MD
LG