Accessibility links

پارتی باش و سەعادەت لە تورکیا دەڵێن جەهەپە دەتوانێت لەگەڵ هەدەپە کۆببێتەوە و گفتوگۆبکات


مەراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی پارتی باش، شەوی سێشەممە ڕایگەیاند جەهەپە دەتوانێت لەگەڵ هەدەپە کۆببێتەوە.

ئاکشەنەر بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی هابەرتورکی گوت "ئەوە ڕوونە کە جەهەپە دەتوانێت لەگەڵ هەدەپە کۆببێتەوە، بەڵام ناتوانێت ئەو بابەتە بهێنێتە بەردەم ئێمە."

بیرۆل ئایدن، وتەبێژی پارتی سەعادەتیش هەر لە کەناڵی هابەرتورک ڕایگەیاند، ئاساییە کە کلیچدارئۆغڵو لەگەڵ هەدەپە وتووێژبکات.

ئایدن گوتی "بێگومان دەبێت کلیچدارئۆغڵو سەردانی هەدەپە بکات. ئەگەر کەموکورتییەکی گەورە دەبێت. پێموایە ئەوەی هەدەپە پێشنیاری دەکات، پرسەکانی دیموکراسی و دادپەروەری و ئاشتی دەبێت".

هاوسەرۆکی هەدەپە، میتات سانجارکە لە کاتی پیرۆزبایی کردن لە کلیچدارئۆغڵو ڕایگەیاند، چاوەڕێی بانگهێشتنامەکەین بۆ کۆبوونەوە.

سانجار باسی لەوەشکرد، ئەگەر لەسەر پرسی دیموکراسی ڕێکبکەون، دەتوانن پاڵپشتی کیلیچدارئۆغڵو بکەن بۆ ئەوەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هەڵبژێردرێت.

کەمال کلیچدار ئۆغڵو سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وەکو کاندیدی شەش لایەنی سیاسی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاندید کرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا لە 14ی مانگی پێنج ئەنجام بدرێت.

کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆپۆزسیۆنی کۆمارییە و هەڵبژاردنی وەک کاندیدی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی چاوەڕوان کراو بوو.

XS
SM
MD
LG