Accessibility links

کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە ئاکامی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا 26 هەزاری تێپەڕاند

١٠:٥١ ٩.٢.٢٠٢٣

هەواڵ و زانیارییەکانی پێشتر لە بارەی ئاکامی بومەلەرزەکانی تورکیا لەم لینکەدایە:

https://www.dengiamerika.com/a/6953211.html

١٠:٥١ ٩.٢.٢٠٢٣

کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن ژمارەی گیان لە دەستدانی ئاکامی بومەلەرزەکە گەیشتە 12873 و نزیکەی 63 هەزار بریندار.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە وڵاتەکەی ئەویش 3556 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان لە تورکیا و سوریا گەیشتە 16 هەزار و 429 .

Hatay, Turkey
Hatay, Turkey

١١:٠٢ ٩.٢.٢٠٢٣

دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا AFAD دەڵێت لە پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە هەتا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1117 بومەلەرزەی دیکە بوونەتەوە.

١٣:٤٣ ٩.٢.٢٠٢٣

مەرگی نزیکەی 18 هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا پشتڕاستکراوەتەوە

بەپێی دوا ئاماری کاربەدەستانی تورکیا هەتا ئەمڕۆ پێنجشەممە، مردنی 14350 کەس لە ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکە و بومەلەرزەکانی بە دوایدا ڕوویان‌دا تۆمارکراوە.

لە سوریاش ژمارەکە بۆ 3606 زیادیکرد.

کۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان گەیشتە 17956 .

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG