Accessibility links

کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە ئاکامی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا 26 هەزاری تێپەڕاند

١٧:١٩ ٩.٢.٢٠٢٣

فەرەنسا بەڵێنی 12 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری سوریاییەکان دەدات

فەرەنسا ڕۆژی پێنجشەممە بەڵێنی بەخشینی 12 ملیۆن یۆرۆ (نزیکەی 13 ملیۆن دۆلار)ی داوە بۆ هاوکاریی فریاگوزاری سوریاییەکان، پاش ئەو بوومەلەرزەیەی کە سەرەتای ئەم هەفتەیە تورکیا و سوریای دراوسێی گرتەوە.

فرانسوا دێلماس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند هاوکارییەکان "لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو ئەو ناوچانەی کە زیانیان بەرکەوتووە" دابەش دەکرێت.

١٧:٢١ ٩.٢.٢٠٢٣

مەرگی نزیکەی 18 هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا پشتڕاستکراوەتەوە

بەپێی دوا ئاماری کاربەدەستانی تورکیا هەتا ئەمڕۆ پێنجشەممە، مردنی 14350 کەس لە ئاکامی بومەلەرزە بەهێزەکە و بومەلەرزەکانی بە دوایدا ڕوویان‌دا تۆمارکراوە.

لە سوریاش ژمارەکە بۆ 3606 زیادیکرد.

١٧:٤٤ ٩.٢.٢٠٢٣

پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە 10 شار پەسەند دەکات

پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە 10 شاری باشوری وڵاتەکە پەسەند کرد کە بەهۆی بوومەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

دوای دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان، باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ لە دە شار ڕاگەیەندرا کە بریتین لە ئەنتاب، سێمسور، ڕوحا، ئامەد، مەڕعەش، مەلێتی، کیلیس، عەدەنە، عوسمانییە و هاتای.

١٧:٥١ ٩.٢.٢٠٢٣

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکە گەیشتە زیاتر لە 16 هەزار

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە لە تورکیا گەیشتووەتە 16 هەزار و 170 کەس و 64 هەزار و 194 کەسیش بریندار بوون.

ئەردۆغان گوتیشی 6 هەزار و 444 باڵەخانە ڕووخاون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی قوربانیانی سوریای بڵاو کردەوە و دەڵێت لە سوریا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان گەیشتووەتە 3773 کەس.

بەمەش کۆی گشتی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەوە لە هەردوو تورکیا و سوریا گەیشتووەتە 19 هەزار و 943 کەس

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG