Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدا کار دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەزەکەی سوریا


فەرماندەیی نێوەندی ئەمەریکا ناسراو بە (CENTCOM) دەڵێت بۆ هاوکاری کردنی بوومەلەرزەکەی کە زیانێکی زۆری بە تورکیا و سوریا گەیاندووە " سەرکردایەتی CENTCOM لە نزیکەوە هەماهەنگی دەکات لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و هاوبەشەکانمان لە نێو هێزەکانی سوریای دیموکراتیک. هەروەها ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئەوروپای ئەمەریکا کاردەکەین لەسەر بژاردەکانی ناردنی پشتگیری بۆ تورکیا."

نێوەندی فەرماندەیی لەشکری ئەمەریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەکەیدا کە بە نێوی سەرکردەی لەشکری ئەمەریکا، ژەنەڕاڵ مایکل "ئێریک" کوریلا،وە ڕۆژی چوارشەممە بڵاو ی کردەوە ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی هەردوو تورکیا و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نیشان دەدات.

لە بەیاننامەکەدا ڕایشیگەیاندووە سەرجەم فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا هاوخەمی بۆ هەمو ئەوانە دەردەبڕێت کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی تورکای و سوریا ئازار دەچێژن و دەڵێت "لە 7ی مانگی دوودا بارەگای CENTCOM لە تامپا، فلۆریدا تیمێکی چالاکیی دامەزراند بۆ ئامادەکاری بۆ زیادکردنی پشتیوانی بۆ ئەو کەسانەی کە زیانیان بەرکەوتووە لە هەردوو تورکیا و سوریا."

شایانی باسە حکومەتی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە لەوەی کە مامەڵە لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەددا ناکات بۆ هاوکارییە مرۆییەکان بەڵام دەشڵێت ڕێگر نین لەوەی خەڵی تر لەگەڵ حکومەتی سوریا لەم بارەیەوە مامەڵە بکەن.

XS
SM
MD
LG