Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دان بە کێشە لە هەوڵەکانی فریاگوزاری بوومەلەرزەکەدا دەنێت


ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دانی بە کێشە سەرەتاییەکانی حکومەتەکەیدا نا بۆ لە وەڵامدانەوەیدا بۆ بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر لە باشووری تورکیا لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر توڕە و بێزارن لە درەنگ گەیشتنی تیمەکانی بەهاناچوون بۆ ناوچەکانیان.

سەرۆکی تورکیا کە لە مانگی پێج دا دەچێتە هەڵبژاردنەوە، لە کاتی سەدانی کردنی ناوچە کارەساتەکاندا ڕایگەیاند ئێستا ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچن و بەڵێنی دا کەس بێماڵ نامێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەتا دێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە زیاتر دەکات.

لە سەرانسەری بەشێکی باشوری تورکیادا، خەڵک بە دوای پەناگەیەکی کاتیی و خۆراکدا دەگەرێن و بە ئازارەوە چاوەڕێی ئامێرەکانیان دەکرد بۆ لادانی داروپەرووی باڵەخانە ڕووخاوەکان بەو هیوایەی کە هەندێک لە کەسوکارەکەیان زینوو مابن.

لە سوریاش دیمەنی لەم جۆرەو ناڕەزایەتی هەبوو لە کاتێکدا کە لەوێش بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری گەیاندووە.

ژمارەی قوربانیان لە هەردوو وڵات هەتا دێت زیاتر دەکات لە کاتێکدا سەدان باڵەخانە لە زۆربەی شارەکان تەخت بوون لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی لە ناو خەودا بوون.

XS
SM
MD
LG