Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە زیاتر لە 4300 کەس لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژی دووشەممە لە باشوری تورکیا و لە باکوری سوریای دابوو

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەهێزترین بوومەلەرزە لە ماوەی نزیکەی یەک سەدە لە تورکیا ڕوویدا کە هێزەکەی 7.8 بوو بە پێوانەی ڕێختەر. تیمەکانی گەڕان و بەهاناچوون خەریکی وەدەرهێنانی قوربانییەکانن لە ژێر باڵەخانە داڕماوەکاندا، کە هەتا دێت ژمارەیان زیاتر دەبێت.

١٩:٤٩ ٦.٢.٢٠٢٣

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهێزترین بوومەلەرزە لە ماوەی نزیکەی یەک سەدە لە تورکیا ڕوویدا کە گوڕەکەی 7.8 بوو ژمارەی قوربانیان هەتا دێت زیاتر دەکات.

پاش ئەوە بوومەلەرزەیە چەندین بوومەلەرزەی لە تورکیا و سوریا ڕوویاندا و بە پێی زانیارییەکان هەتا ئێستا زیاتر لە 2 هەزار و 300 کەس لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە.
بومەلەرزە بەهێزەکەی یەکەم لە دوری 30 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای شاری غازی عەنتاب بوو (38.024°N 37.203°E) و هێزەکەی 7.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو، بە دوایدا 37 بومەلەرزەی دیکە بووە کە بەهێزەکەیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو لە دوری 100 کیلۆمەتر لە باکوری شاری غازی عەنتاب و هێزەکەی 7.5 پلە بوو. بومەلەرزەکانی دیکە هێزەکانیان لە نێوان 6.7 – 4.2 پلە بوو. یەک لە بومەلەرزەکان لە ناو سوریا لە نزیک شاری عەفرین ڕووی دا کە هێزەکەی 4.6 پلە بوو.

٢٠:٢٤ ٦.٢.٢٠٢٣

بە پێی دواین زانیارییەکان زیاتر لە 1500 کەس لە تورکیا و بە لایەنیکەم 900 کەسیش لە سوریا بەهۆی بومەلەرزەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا عومەر فاروق باران باس لە ڕەشی شارۆچکەی سروج دەکات کە نزیکە لە کۆبانێ و زیانێکی زۆری بەهۆی بوومەلەرزەکەوە پێگەیشتووە. باران دەڵێت ، لە ناوەندی شاری ڕۆحاوە، زۆرێک لە هاووڵاتیان دەچنە گوندەکان بۆ ئەوەی خۆیان لە ئەگەری بوومەلەرزەی نوێ بپارێزن.

باڵەخانەکان لە شاری ئامەد کە زیاتر لە 300 کیلۆمەتەر لە شوێنی بومەلەرزەکەوە دورە وێرانبووە.

لە ترسی ئەگەری ڕوودانی بومەلەرزەیەکی دیکە، بەشێک لە دانیشتوانی قامیشلۆ ماڵ و حاڵی خۆیان جێدەهێڵن و بەرە و گوند و دەشتەکان دەرۆن.

٢٠:٤٥ ٦.٢.٢٠٢٣

وەزارەتی تەندروستی تورکیا دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 1651 کەس و زیاتر لە 11 هەزار و 119 کەسیش بریدنار بوون.

وەزارەتی تەندروستی سوریا دەڵێت لە سەرانسەری وڵاتەکەدا زیاتر لە 960 کەس گیانیان لەدەست داوە و 2400 کەسی تریش بریندار بوون.

ئەم ئامارە لە کاتێکدایە تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دەرهێنانی قوربانیان لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕووخاوەکانی شارو شارۆچکەکانی تورکیا.

خەجیجان فەرقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئاماد لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لە ڕەوشی ئامەد کرد کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بەدەیان باڵەخانە ڕووخاوەو بە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

٢٠:٥٦ ٦.٢.٢٠٢٣

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یەک هەفتە ماتەمینی بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە ڕاگەیاند.

سەرۆکی تورکیا دەڵێت " بەهۆی بومەلەرزەکەی شەشی مانگی دووی 2023 کە لە وڵاتەکەمان ڕوویدا، ماتەمینی نیشتمانی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ڕادەگەیەنین."

سەرۆکی تورکیا لە پەیامەکەیدا دەشڵێت لە هەموو نوێنەرایەتییەکانی ناوەوە و دەرەوەماندا، ئاڵاکەمان دادەگیرێتە نیوە هەتا کاتی خۆرئاوابوون لە ڕۆژی یەکشەممە 12ی مانگی دووی 2023 ."

زیاتر نیشـان بده‌

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG