Accessibility links

کەمال بورقای: تورکیا چووە ناو عەفرین و دۆخی عەفرین خراپتر بوو


کەمال بورقای
کەمال بورقای

لە کۆتایی ساڵی 2022دا حکومەتی تورکیا هەندێک ئۆپەراسیۆنی لە باکوری سوریا ئەنجامدا. لەماوەی ڕابردووشدا لە مۆسکۆ کۆبوونەوە لە نێوان وەزیرانی بەرگری تورکیا، ڕووسیا و سوریا بەڕێوەچوو. تورکیا دەیەوێت لە ساڵی 2023دا دۆخێکی نوێ لە سوریا بهێنێتە ئاراوە.

کەمال بورقای نوسەر و سیاسەتمەدار، هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان و سیاسەتەکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە کورد ڕوون دەکاتەوە.

بورقای لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تورکیا لە ڕۆژئاوا ئەنجامیداون، دۆخی ئەوێی بە تەواوەتی خراپتر کردووە. کاردانەوەشی بەرامبەر بەم ئۆپەراسیۆنانە دەربڕی و گوتی لە ڕابردوودا کاتێک تورکیا چووە ناو عەفرینەوە ڕەوشی ئەوێی باش نەکرد.

سیاسەتمەداری دێرینی کورد، کەمال بورقای گوتیشی " تورکیا مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە سوریا بکات. پێویستە تورکیا یارمەتی سوریا بدات بۆ پەرەپێدانی ئاشتی و دیموکراسی لە سوریا. ئەم هێرشانەی تورکیا هیچ چارەسەرێک بۆ سوریا ناهێنن. بۆ نموونە کاتێک تورکیا چووە ناو عەفرین، دۆخی عەفرین خراپتر بوو. کورد لەوێ نەمان بەهۆی کوشتنکارییەکان. بەڕای من سیاسەتێکی لەو شێوەیە هیچ چارەسەرێک ناهێنێتە ئاراوە".

نووسەر بورقای ئەم سیاسەتانەی کە تورکیا بەرامبەر باکوری سوریا و کورد هەیەتەی لە بەرژەوەندی تورکیا نازانێت و ئاماژەی بەوەش کرد بەرژەوەندی تورکیا لەوەدایە دراوسێیەکی باشبێت بۆ کوردەکانی سوریا.

" لە ڕابردوودا تورکیا دژی باشوری کوردستانیش هەڵوێستی گرتەبەر، بەڵام پاشان ئەو سیاسەتەی خۆی گۆڕی. پاشان وەک دراوسێیەکی باشی کرد و سوودی لە باشور وەرگرت و هیچ زیانێکی نەبینی. ئەمڕۆ پێویستە تورکیا دراوسێیەکی باش بێت بەرامبەر ڕۆژئاوا. ئەم سیاسەتەی ئێستای لە بەرژەوەندی تورکیا نییە، پێویستە تورکیا دراوسێیەکی باش بێت."

کەمال بورقای بە توندی دژایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیای کرد وگوتی تورکیا لە لایەک بە کورد دەڵێت برای ئێمەن، بەڵام لە لایەکی ترەوە ڕێگە نادات کورد خۆی بەڕێوەببات.

لە ساڵی 2016ەوە تورکیا سێ ئۆپەراسیۆنی لە باکوری سوریا ئەنجام داوە کە زۆربەی جار هێزەکانی سوریای دیموکراتیکی تیادا کردووەتە ئامانج. لە مانگی 11 ی ساڵی ڕابردووشدا جارێکی تر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی تری زەمینی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.

دەقی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ کەمال بورقای

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:39 0:00

XS
SM
MD
LG