Accessibility links

ژمارەیەک یاریزانی تۆپی پێ لە ئێران دەستگیردەکرێن


وێنەی هەوادارانی تۆپی پێی ئێرانی لە کاتی یارییەکەی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە دەمی جامی جیهانی قەتەری ساڵی 2022. تارانی پایتەختی ئێران 29، یازدەی 2022
وێنەی هەوادارانی تۆپی پێی ئێرانی لە کاتی یارییەکەی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە دەمی جامی جیهانی قەتەری ساڵی 2022. تارانی پایتەختی ئێران 29، یازدەی 2022

بە پێی میدکاکانی ئێران، دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو یاریزانانەی تۆپی پێیان دەستگیرکردووە کە بەشدارییان لە ئاهەنگێکی تێکەڵاودا کردووە لە ڕۆژهەڵاتی تاران.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ئەم هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە بەبێ ئەوەی ناسنامەی یاریزانەکان یان ژمارەیان ئاشکرا بکەن.

ئاژانسی تەسنیمی ئێران دەڵێت " چەند یاریزانێکی ئێستا و ڕابردووی یەکێک لە یانە بەناوبانگەکانی تاران شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە ئاهەنگێکی تێکەڵاودا لە شاری دەماوەند دەستگیرکراون."

ئاژانسەکە دەڵێت " هەندێک لە یاریزانەکان بەهۆی خورادنەوە کحولییەکان لە دۆخێکی ئاساییدا نەبوون."

یاسای ئێران تەنها ڕێگەی مەی خواردنەوە تەنها بە غەیرە موسڵمانان دەدات. سەماکردن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر لە ئێران قەدەغەیە.

کۆماری ئیسلامی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ بەهۆی گوایە یاسای حیجابی زۆرەملێی پێشێلکردبوو، لە دۆخێکی ناهەمواردایە. لەو کاتەوە خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامە و ڕژێمی ئێرانیش بە توندترین شێوە خۆپیشاندەران سەرکوت دەکات.

ژمارەیەک لە یاریزانانی ئێستا و پێشووی تۆپی پێ و هەروەها وەرزشوانانی دیکە و کەسایەتییە دیارەکانی لە ماوەی ئەم ناڕەزایەتییەدا لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە بەهۆی ئەوەی پشتگیری خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەکانی سەرانسەری ئێران دەربڕیوە.

سەرچاوە AFP

XS
SM
MD
LG