Accessibility links

ئیبراهیمی ڕەئیسی: هیچ بەزەییەک نییە بۆ "نەیارانی دوژمنکارانە"


ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئێران " هیچ بەزەییەک" نییە بۆ نەیارانی "دوژمنکارانە"ی کۆماری ئیسلامی، کە زیاتر لە 100 ڕۆژە بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکان.

ئێران ئەم ناڕەزایەتییانە بە "ئاژاوەگێڕی" ناودێردەکات کە لە پاش 16 ی مانگی 9 و مەرگی ژینا ئەمینی ئەو کچە کوردەی بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە دەستگیرکرابوو، دەستیپێکرد.

ڕەئیسی لە مەڕاسیمێکدا بە ناوی " پرسە شەهیدانی بێناونیشان" کە لەلایەن حکومەتەوە ڕێکخرابوو بۆ ئەوە کەسانەی کە لە ماوەی هەشت ساڵی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە 1980کاندا گیانیان لەدەستداوە، گوتی " باوەشی نیشمان کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی کە فریودراون، بەڵام ئێمە بەزەیمان بە دوژمنکاران نایەتەوە."

کاربەدەستانی ئێران دەڵێن سەدان کەس لە ناویاندا ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشیش کوژراون، و هەزاران کەس لە سەرانسەری ئێراندا دەستگیرکراون.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ کە بنکەیان لە دەرەوەی ئێرانە دەڵێن زیاتر لە 450 خۆپیشاندەر کوژراون.

لە سەرەتای ئەم مانگە ئێران دوو کەسی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لەسێدارە دا. دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاندووە، نۆ کەسی دیکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و لەوانەدا دوو کەسیان ڕێگەیان پێدراوە دووبارە دادگایی بکرێنەوە.

چالاکوانان دەڵێن دەیان کەسی تر بە تاوانێک تۆمەتبار کراون کە دەشێت سزای لەسێدارەدانیان پێبدرێت.

XS
SM
MD
LG