Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: خەباتی ژنانی ئازای ئێران بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان بەردەوامە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە پشتیوانی حکومەتی جۆ بایدن بۆ خۆپیشاندەران و بەتایبەت ژنانی ئێران دەکاتەوە و داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات دەستبەجێ ئەو کەسانە ئازاد بکات کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر کراون.

نێد برایس ڕۆژی دووشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند " وەک پشتیوانی لە ژنانی ئازای ئێرانی، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئێرانی لە UN_CSW (کۆمسیۆنی پێگەی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان) دەرکرد. خەبات بۆ بەدیهێنانی مافەکانیان بەردەوامە. ئێمە داوای ئازادکردنی بێ مەرجی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە ئێران بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی ئاشتیانە مافەی ئازادی خۆیان بەکاردەهێنن."

نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتەکەیدا هاشتاگی بەرگری لە مافی مرۆڤی بەکارهێناوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشنیاری دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان کرد و لە 23ی مانگی 12دا کۆماری ئیسلامی لە لایەن زۆرینەی وڵاتانی ئەندامەوە لەو کۆمیسیۆنە دەرکرا.

.

XS
SM
MD
LG