Accessibility links

ئیلۆن مەسک دەڵێت ئێستا نزیکەی 100 ستارلینک لە ئێران چالاکن


هەڵدانی ستارلینک لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە
هەڵدانی ستارلینک لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئیلۆن مەسک دەڵێت ئێستا کۆمپانیاکە نزیک بۆتەوە لەوەی 100 ستارلینکی چالاکی لە ئێران هەبێت، ستارلینک خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی کۆمپانیاکەیە، ئەمەش سێ مانگ دوای ئەوەی لە تویتێکدا و لە نێوەندی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا وتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ئێران چالاک دەکات.

مەسک لە تویتێکدا وتی " نزیک بووینەتەوە لە 100 ستارلینکی چالاک لە ئێران."

لە مانگی نۆدا مەسک وتی وەکو بەشێک لە هەوڵەکان کە ئەمەریکا پشتیوانی دەکات، خزمەتگوزاری ستارلینک لە ئێران چالاک دەکات، ئەوەش لە پێناو " بەرەوپێشەوەبردنی ئازادی ئینتەرنێت و ئازادی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان " بۆ ئێرانییەکان.

هێڵە ئینتەرنێتەکە کە لەسەر بنەمای مانگی دەستکردە، دەکرێت یارمەتی ئێرانییەکان بدات لە ڕزگاربوونیان لە کۆتوبەندەکانی حکومەتی ئێران لەسەر دەستڕاگەیشتنیان بە ئینتەرنێت و چەند تۆڕێکی کۆمەڵایەتی لە نێوەندی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG