وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ژاپۆن و ئەمەریکا مەشقی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکی ڕۆناڵد ڕیگان لە ناوچەکانی دەوروبەری ژاپۆن بەشداری دەکەن، لە بەرامبەر بەردەوامی هەڵدانی مووشەکی کۆریای باکووردا.
کۆریای باکوور ڕۆژی پێنجشەممە دوو مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای بە ئاڕاستەی ژاپۆن ئاڕاستەی دەریا کرد. ئهم موشهكه شهشهمین جار بوو له ماوهی 12 ڕۆژدا و یهكهمین جاریش بوو له دوای ئهوهی ڕۆژی سێشهممهی ڕابردوو پیۆنگ یانگ موشهكێكی مهودای مامناوهندی به ئاڕاستەی ئاسمانی ژاپۆن هەڵدا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەناو کەشێکی ئاسایشی توندتر لە دەوروبەری ژاپۆن، لەنێوەندی دووبارە هەڵدانی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن کۆریای باکوورەوە، هێزەکانی بەرگری خۆپارێزی ژاپۆن و هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا مانۆڕێکی هابەشیان ئەنجامدا."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو مەشقە هاوبەشە کە کەشتییەکی تێکدەری ژاپۆنی بەشداری تێدا دەکات، لە یەکی مانگی 10وە بەردەوامە، ئاماژەش بەوە نەکراوە کەی مەشقەکە کۆتایی پێدێت.
هەروەها ئەم هەفتەیە ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا.
میدیای دەوڵەتی کۆریای باکوور KCNA ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری کۆریای باکوور " بە وردی چاودێری پەرەسەندنەکانی دۆخی ئێستا دەکات، کە زۆر جێگەی نیگەرانییە" سەبارەت بە مەشقەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز