Accessibility links

دوای تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور، فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازییان ئەنجامدا


سوپای ئەمەریکا دەڵێت دوابەدوای ئەوەی کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا، فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقێکی هاوبەشیان بەسەر دەریای ژاپۆندا ئەنجامدا.

سەرکردایەتی سوپای ئەمەریکا لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیک لە بەیاننامەیەکدا وتی " پابەندبوونمان بە بەرگریکردن لە کۆماری کۆریا و ژاپۆنەوە بە پتەوی ماوەتەوە." وتیشی مەشقەکە لەلایەن فڕۆکە شەرکەرەکانی ئەمەریکا و هێزی بەرگری ئاسمانی ژاپۆنەوە ئەنجام دراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG