Accessibility links

ئەمەریکا تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور بە ' مەترسیدار ' ناودەبات


ئەمەریکا سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکووری کرد بەسەر ژاپۆندا و گوتی کارێکی " مەترسیدار و بێباکانە " بووە و بەڵێنیدا بە هەموو هێزی ئەمەریکاوە بەرگری لە کۆریای باشوور و ژاپۆن بکات.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ئادریان واتسن لە بەیاننامەیەکدا گوتی " ئەم کارە ناسەقامگیرکەرە بێباکی ئاشکرای کۆریای باکوور دەردەخات بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەودەڵەتی و نۆرمەکانی پارێزراوی نێودەوڵەتی."

واتسن گوتیشی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لەگەڵ هاوتا ژاپۆنیەکەی و هاوتاکەی لە کۆریای باشوور قسەی کردووە و تاوتوێی " وەڵامێکی هاوبەشی نێودەوڵەتی گونجاو و بەهێزییان " کردووە.

سۆلیڤان جەختی لە " پابەندبوونی جێگیری " ئەمەریکا کردۆتەوە بۆ بەرگریکردن لە ژاپۆن و کۆریای باشوور و وتی واشنتن بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ سنووردارکردنی تواناکانی کۆریای باکوور بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەکانی چەکە قەدەغە کراوەکانی.

بۆ یەکەمین جار لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، کۆریای باکوور موشەکێکی باڵیستیکی تاقیکردەوە کە بەسەر ژاپۆندا ڕۆیشت.

حکومەتی ژاپۆن دانیشتوانی ئاگادار کردەوە خۆیان حەشار بدەن و بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەری لە باکووری وڵاتەکە ڕاگرت، هاوکات موشەکەکە بەسەر ناوچەکانیدا فڕی و دواتر کەوتە ناو دەریای پاسێفیکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG