Accessibility links

سەرۆکی ئێران دەڵێت ده‌بێت ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی چاره‌نووسساز مامەڵە لەگەڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا بکات


ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئێران ڕۆژی شەممە گوتی ئێران دەبێ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز مامەڵە لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتییانەدا بکات کە لە دوای مردنی ژنێک دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیەوە وڵاتەکەی گرتۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم هەفتەیەدا 35 کەس کوژراون و خۆپیشاندانەکانیش 31 پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە.

ڕۆژی هەینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناڕەزایەتییەكانی دژ بە حكومەت، گردبوونەوەیەكی لایەنگرانی دەوڵەت لە چەند شارێكی ئێران بەڕێوەچوو و سوپاش بەڵێنیدا كە لە پشت نائارامییەكانەوە ڕووبەڕووی " خۆپیشاندەرانی ناڕەزای" ببێتەوە.

میدیاکانی دەوڵەتی ڕۆژی شەممە لە زاری ڕەئیسیەوە ڕایانگەیاند کە ئێران دەبێ "بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکات کە دژایەتی ئاسایش و ئارامی ئەو وڵاتە دەکەن."

میدیاکانی دەوڵەت بڵاویانکردەوە، سەرۆکی ئێرام "جەختی لە جیاکردنەوەی ناڕەزایەتی و تێکدانی ئارامی گشتی و ئاسایش کردووەتەوە، ڕووداوەکانیشی بە ئاژاوە ناوبردووە."

خۆپیشاندانەکان هەفتەیەک لەمەوبەر لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسەی مەهسا ئەمینی پەرپا بوون، ژنێکی کوردی تەمەنی 22 ساڵ کە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە بەهۆی جێبەجێکردنی یاساکانی حیجاب لەسەر جلوبەرگی ژنان، کەوتە حاڵەتی بێهۆشی و گیانی لەدەستدا.

مەرگی ژینا ئەمینی توڕەیی لەسەر پرسگەلێک لە ئێران وروژاند لەوانە سنووردارکردنی ئازادییە کەسییەکان لە ئێران، یاسای توندی پۆشینی جلوبەرگ بۆ ژنان و ئابوورییەک کە بەهۆی سزاکانەوە بەرەو داڕمانە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG