Accessibility links

ئیلن ماسک دەڵێت لە نێوان خۆپیشاندانەکانی ئێراندا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی سەتەلایتی ستارلینک چالاک دەکات


ئیلن ماسکی سەرۆکی کۆمپانیای سپایکس ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی سەتەلایتی کۆمپانیاکە بە ناوی ستارلینک (Starlink) چالاک دەکات لە وەڵامی تویتەرێکی ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە ئەمەریکا ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر بۆ "پێشخستنی ئازادی ئینتەرنێت و گەیشتنی زانیارییەکان بە ئازادی" بۆ ئێرانییەکان.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕێنماییەکانی بڵاوکردەوە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی بەردەست بۆ ئێرانییەکان، سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئەو وڵاتە، ئەمەش دوای خۆپیشاندانەکانی ئێران کە لە دوای مردنی ژنێکی تەمەن 22 ساڵ دوای دەستبەسەرکردنی بەرپا بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی گوت کە ئەگەر سپایکس بڕیاری ئەوە بدات کە هەندێک چالاکییەکانی بۆ ئامانجی ئێرانییەکانە، ئەوا پێویستی بە مۆڵەتێکی دیاریکراو هەیە، "ئۆف ئەی سی پێشوازی لێ دەکات و لە کارە لە پێشینەکاندا دایدەنێت."

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی: "بە هەمان شێوە، ئەگەر سپەیس ئێکس دیاری بکات کە چالاکییەکەی پێشتر ڕێگەپێدراوە و هەر پرسیارێکی هەبێت، OFAC هەروەها پێشوازی لەو بەشداریکردنە دەکات."

نەتوانرا پەیوەندی بە ماسکەوە بکرێت بۆ لێدوان و ڕوونکردنەوە سەبارەت بە مۆڵەتی ستارلینک بۆ کارکردن لە ئێران.

ئێرانییەکان لەسەر کوژرانی مەهسا ئەمینی ( ژینا) هەفتەی ڕابردوو لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە بەهۆی پۆشینی "جلو بەرگی نەگونجاو"ەوە، ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ماسک ئاماژەی بەوە کردووە کۆمپانیاکە دەیەوێت خزمەتگوزاری فراوانبەندی مانگی دەستکردی ستارلینک پێشکەش بکات، کە پێشتر پێشکەشی ئۆکرانیا کراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەشکرکێشیەکانی ڕووسیا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG