Accessibility links

بەردەوامی خۆپێشاندانەکان لە شارەکانی کوردستانی ئێران


لە وتووێژێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، شارۆخ حەسەن‌زادە، بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی شاری شنۆ و شارەکانی دیکەی کوردستان دابین دەکات.

ئەو بەرپرسەی مافی مرۆڤ دەڵێت هەر لە شاری شنۆ ماوەی چوار ڕۆژە خۆپێشاندانەکان بەردەوام بوون، هەینی مانگرتنی گشتی بووە. لە ئاکامی ئەو ناڕەزایەتییانەدا تا ئێستا 3 کەس کوژروان ؛ زیاتر لە 50 کەسیش بریندارن و دەیان کەسیش دەستبەسەرکراون. تا ئێستا لە شاری ورمێ 3 کەس کوژراون.

هەروەها ئاگایی دەدات کە خەڵک ئەوەندەی بۆیان بکرێت بریندارەکان نابنە نەخۆشخانەی شار و خۆیان دەرمانیان دەکەن.

بە پێی زانیاری ئەو ڕێکخراوە ژمارەیەکی زۆر خانم لە شارەکانی سەقز و سنە گیراون، لە هەمان کاتدا دۆخی ئێنتەرنێت بە شێوەیەکی زۆر لاواز هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:20 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG