Accessibility links

تاڵیبان دوای ساڵێک لە دەسەڵات لە نێوان ئاسایشی ئەفغانستان و هیوایەکی کەمی خانماندا


تاڵیبان و لایەنگرانیان ڕۆژی دووشەممە ئاڵای ڕەش و سپی ئەو گروپەیان لەسەر شەقامەکانی ئەفغانستان هەڵدا دوای ساڵێک لە کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان و گرتنە دەستی دەسەڵات لەم وڵاتەدا.

لە ماوەی دوازدە مانگدا لە پاش کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا، هەندێک لە ئەفغانییەکان پێشوازییان لە باشترکردنی ئاسایش کردووە بەڵام تووشی هەژاری، وشکەساڵی و بەدخۆراکی و کاڵبوونەوەی ئومێدەکانی ژنان بوون کە لە داهاتوودا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان دەبێت.

چەند پیاوێک لە کابول تەقەیان بە ئاسماندا کرد و چەند سەد کەسێکیش لە لایەنگران و چەکداران و بەرپرسان لە گۆڕەپانی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگگێڕان، ئەوان دروشمی "مەرگ بۆ ئەمەریکا" یان هەڵگرتبوو.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە وەزیرانی حکومەتی تاڵیبان ئامادەیبوون ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی بەوەکالەت گوتی "ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ هەموو وڵاتان دەوێت و ڕێگە نادەین خاکی ئەفغانستان دژی هیچ کەسێک بەکاربهێنرێت."

وڵاتەکە کەمێک سەلامەتترە لەو کاتەی کە بزووتنەوەی ئیسلامی توندڕەو لە دژی هێزە بیانییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەفغانییەکانیان شەڕیان دەکرد. بەڵام لقێکی داعش لە ناوخۆی ئەو وڵاتە چەندین هێرشی ئەنجامداوە.

بەڵام ئەو ئاسایشە ڕێژەییەی ناتوانێت قەبارەی ئەو بەرەنگارییانە داپۆشێت کە تاڵیبان ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە دانانی ئەفغانستان لەسەر ڕێگایەکی گەشەسەندووی ئابووری و سەقامگیری. فشاری گەورە لەسەر ئابووری هەیە، کە بەشێکی زۆری بەهۆی گۆشەگیری وڵاتەکەوە دروست دەبێت، چونکە حکومەتە بیانییەکان ڕەتیدەکەنەوە دان بە فەرمانڕەوایانی حکومەتەکەی تاڵیباندا بنێن.

تاڵیبان داوای گەڕانەوەی 9 ملیار دۆلاری یەدەگی بانکی ناوەندی دەکات کە لە دەرەوەی وڵات سڕکراوە، بەڵام وتووێژەکان لەگەڵ ئەمەریکا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، لەوانەش داواکارییەکانی ئەمەریکا کە سەرکردەیەکی تاڵیبان کە سزای لەسەرە دەست لە پۆستەکەی وەک دووەم فەرماندەیی بانکەکە بکێشێتەوە.

تاڵیبان ڕەتیدەکاتەوە ئەو داواکارییانە جێبەجێ بکات و دەڵێت لە چوارچێوەی لێکدانەوەی شەریعەتی ئیسلامیدا ڕێز لە مافی هەموو ئەفغانییەکان دەگرن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG