Accessibility links

دوای سزادانی گرینەر ڕووسیا ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ ئەمەریکادا بکات


ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئامادەیە بە شێوەیەکی تایبەت گفتوگۆ لەسەر گۆڕینەوەی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا بکات، ڕۆژێک دوای ئەوەی دادگای ڕووسیا خانمە ئەستێرەی باسکەی ئەمەریکایی بریتنی گرینەری بۆ ماوەی 9 ساڵ زیندانی سزا دا، بەهۆی تاوانێکی ماددە هۆشبەرەکانەوە.

دۆسیەی گرینەر کە خاوەنی دوو میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادە و ئەستێرەی باسکەی ئەمەریکایی (WNBA) بووە. دوای ئەوەی ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، گرێنەری خستە ناو گێژەڵوکەیەکی جیۆپۆلیتیکەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشتر لەسەر کەناڵێکی دیپلۆماسی ڕێککەوتوون کە پێویستە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بەکاربهێنرێت.

لاڤرۆڤ لە میانی سەردانەکەیدا بۆ کەمبۆدیا ڕایگەیاند ئێمە ئامادەین تاوتوێی ئەم بابەتە بکەین، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو کەناڵەدا کە سەرۆک پوتن و بایدن پێشتر لەسەری ڕێککەوتن.

ئەگەر ئەمەریکاییەکان بڕیار بدەن جارێکی دیکە پەنا بۆ دیپلۆماسی گشتی ببەن، ئەوە کاری ئەوانە و تەنانەت دەتوانم بڵێم کە ئەوە کێشەی ئەوانە."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی واشنتۆن ئامادەیە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییە دامەزراوەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ مۆسکۆ بکات. گوتیشی سزادانی گرینەر تیشک دەخاتە سەر دەستبەسەرکردنی نادروستی ڕووسیا و زیاتر ئەو نادادپەروەرییەی کە بەرامبەری کراوە ئاڵۆزتر دەکات.

کرێملن دەڵێت ئەگەر لە میدیاکاندا باس لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بکرێت، ئەوە هەرگیز ڕوونادات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG