Accessibility links

سەبارەت بە کوشتنی خاشقچی شازادەی سعودیە دەڵێت ئەمەریکاش لە عێراق هەڵەی کردووە


بەرپرسێکی عەرەبستانی سعودییە ڕایگەیاند کە محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بە جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکای ڕایگەیاندووە کە سعودیە وا مامەڵەی کردووە کە ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی هەڵەکانی وەک کوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی و ئەمەریکاش هەڵەی کردووە، لەوانە لە عێراقدا.

بایدن ڕۆژی هەینی بە شازادە محەمەدی ڕاگەیاندووە کە ئەو بە بەرپرسیار دەزانێت لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی واشنتۆن پۆست خاشقچی، پاش ماوەیەکی کەم لە ئاڵوگۆڕی لێدانە بەهێزەکە لەگەڵ فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی شانشینەکە.

لە زاری شازادەی جێنشینەوە بە بایدنی گوتووە "شانشینی سعودیە هەموو ڕێوشوێنێکی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەڵەی هاوشێوە ڕوونەدات."

شازادەی جێنشین بەرپرسیارێتی کوشتنی خاشقچی لەسەر ئەستۆی خۆی لابردوو.

ئەو بەرپرسەی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا كە سەبارەت بە گفتوگۆی ڕۆژی هەینی نێوان هەردوو سەركردەکە بۆ ڕۆیتەرزی ناردووە، ڕایگەیاندووە كە هەوڵدان بۆ سەپاندنی بەهایەکی دیاریکراو بە زۆروزۆرداری بەسەر وڵاتانی دیكەدا، ڕەنگە پاشەكشێی لێبكەوێتەوە.

بایدن كە لە یەكەم گەشتی خۆیدا وەک سەرۆک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆژی هەینی گەیشتە عەرەبستانی سعودییە، ڕۆژی شەممە لەگەڵ شەش دەوڵەتی كەنداو و میسر، ئوردن، عێراق كۆبوونەوەیەكی لوتكەیی ساز دەكات لە هەمان كاتدا بایەخی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ شازادە محەمەد كەمکردەوە. ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە ڕەخنەی لە ناوخۆدا بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤەوە لەو وڵاتەدا وروژاندووە.

بایدن بەڵێنی دابوو سعودیە بکاتە وڵاتێکی "نەخوازراو" لە ئاستی جیهاندا لەسەر کوشتنی خاشقچی کە لە ساڵی 2018 دا ئەنجامدرا بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەورە هەناردەکاری نەوتی جیهان و زلهێزی عەرەبی بسەپێنێت.

شازادەی جێنشینی جیھان گوتبووی"ھەمان ساڵ ڕووداوی ھاوشێوەی ئەو ڕووداوە ناخۆشە روویاندا و ڕۆژنامەنووسانی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی جیھان کوژران." "ئەمریکاش کۆمەڵێک هەڵەی وەک ڕووداوەکانی زیندانی ئەبوغرێب لە عێراق و چەند هەڵەیەکی دیکەشی ئەنجامداوە".

شازادە محەمەد بن سەلمان هاوکات لە میانی هەڵکوتانە سەر کەرتی ڕۆژئاوای ئیسرائیل، کوژرانی شیرین ئەبو عەقلەی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی-ئەمەریکی وروژاندووە.

لە بەیاننامەکەدا کە لە زاری محمەد بن سەلمانەوە وەرگیراوە هاتووە کە هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەت ئەمەریکا و شانشینی ئەو وڵاتە بەهاگەلێکی هاوبەشیان هەیە کە لەسەری کۆکن و بابەتی دیکەشیان هەیە کە لەسەری ناکۆکن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "هەرچەندە هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەو بەهایانە هێز دەتوانێت کاریگەری پێچەوانەی هەبێت وەک چۆن لە عێراق و ئەفغانستان ڕوویدا کە ئەمەریکا سەرکەوتوو نەبوو".

واشنتۆن هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە سعودیە نەرمتر کردووە لەو کاتەوەی سەرەتای ئەمساڵ ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا، ئەمەش یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی دابینکردنی وزەی لە جیهاندا لێکەوتەوە.

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەردوو وڵات هەنگاویان ناوە لەو بارەیەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG