ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێرانی خستە ئەستۆی "دوژمنان"ی بیانی کە هەوڵی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دەدەن.
خامنەیی گوتی ئهمەریکا و هاوپهیمانهکانی به تۆمهتبارکردنی ئێران به چهتهگەرایی دهستیان بهسهر دوو کهشتی یۆناندا گرتووە دوا بە دوای ئهوهی که ئهمەریکا دهستی بهسهر کەشتییەکی بەرهەڵگری نەوتی ئێراندا گرت، بەمەش "شهڕێکی دهروونی" ئهنجام دهدهن.
هاوکات یۆنان دەڵێت دەستبەسەرکردنی ئەو دوو کەشتییە لەلایەن تارانەوە "یەکسانە بە کردەوەی دزیکردنی دەریایی" و هۆشداریشی داوەتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ ئێران نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنساش، لە هەفتەی ڕابردوودا لە بەیاننامەی جیاوازدا دەستبەسەرداگرتنەکەیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد و داوایان لە ئێران کردووە دەستبەجێ ئەو کەشتیانە و تیمەکانیان ئازاد بکات.
هەروەها ئەمەریکا بە توندی سەرکۆنەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو کەشتیە بارهەڵگرانە دەکەن لەلایەن ئێران و داوا دەکەن بە خێرایی ئازاد بکرێن.
ئەمەریکا کە سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، دەستی بەسەر ئەو بارە نەوتییەی ئێراندا گرتووە کە ئاڵای ئێران لەسەر کەشتی پێگاس بووە لە مانگی 4 ی ئەمساڵدا لە لەنگەراکانی یۆنان دەستی بەسەردا گیراوە. تاران لە 27ی مانگی 5 دا بە دەستی بەسەر دوو کەشتی یۆناندا گرت لە بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی کەشتتیەکەی.
خامنەیی بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییەکانی ماوەی هەفتەیەک لەسەر ڕووخانی باڵەخانەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران کە مانگی ڕابردوو 37 کەس بوونە قوربانی، دەڵێت " ئەمڕۆ گرینگترین هیوای دوژمنان بۆ لێدانی گورزێک لە وڵاتەکە لەسەر بنەمای ناڕەزایەتی جەماوەرییە."
دەشڵێت "ئەوان هیوادارن لە ڕێگەی کاری دەروونی، چالاکی ئینتەرنێت، فەزای ئەلیکترۆنی و بە خەرجکردنی پارە و دامەزراندنی بەکرێگیراوان، خەڵک دژی دامەزراوەی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی بگۆڕن."
بەڵام چاودێران دەڵێن ڕووخانی باڵەخانەیەک، کە گیانلەدەستدانی دەیان کەسی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لێکەوتەوە، بووەتە هۆی زیادبوونی توڕەیی خەڵک دژی بەرزبوونەوەی نرخ و خراپبوونی ئابووری وڵات. ماوەی سێ هەفتەیە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامن و هیچ ئاماژەیەک نییە کە بەم زووانە کۆتاییان پێبێت.
خامنەیی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا لە 33هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی 1979ی ئێران دا گوتی " بەڵام پلانڕێژییەکانی دوژمنان بە قەد زۆرێک لە حیساباتی پێشوو هەڵەیە."
دەسەڵاتداران ڕووخانی بینای نیشتەجێبوون و بازرگانی 10 نهۆمی لە ئابادانیان بە هۆکاری گەندەڵی ناوخۆیی و لاوازبوونی سەلامەتی دەزانن و دەڵێن تا ئێستا 13 کەس بە تۆمەتی پێشێلکارییەکانی بیناسازی دەستگیرکراون کە لە نێویاندا سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسانی دیکە هەن.
بەڵام خۆپیشاندەران دەڵێن ئەو کارەساتە لە کەمتەرخەمی حکومەت و ناسەلامەتی و گەندەڵییەوە سەرچاوەی گرتووە و دروشمیان دژ بە بەرپرسان وتۆتەوە لەوانەش دژی خامنەیی.
ئێرانییەکان باسیان لە تێکچوونی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت کردووە، ئەمەش هەوڵێکی دیارە بۆ ڕاگرتنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ ڕێکخستنی گردبوونەوە و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ. دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوەتە خەڵک کە تەنها شوێن میدیای فەرمی بکەون و خۆیان لە "دەنگ" لە سۆشیال میدیا بە دوور بگرن.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز/دەنگی ئەمەریکا
خامنەیی نائارامییەکانی ئێران دەخاتە ئەستۆی 'دوژمنەکان' کە دەیانەوێت کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێنن
