Accessibility links

ماکرۆن لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا تیشک دەخاتە سەر پاراستنی ژینگە


لە میانەی وتارێکیدا ڕۆژی شەممە لە باشووری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی گەنجەکان و ژینگە پارێزانی دا کاتێک بەڵێنی دا بابەتی ژینگە بکاتە ئەرکی سەرەکی حکومەتەکەی ئەگەر لە هەفتەی داهاتوو دەنگی پێبدرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی.

ماکرۆن کۆبونەوەیەکی جەماوەری گەورەی لە شاری مارسێی بەندەری ئەنجام دا لە کاتێکدا بەرهەڵستەکەی، مارین لو پێن ڕێبەری ئەوپەڕی ڕاستڕەو، سەردانی گوندێکی کرد لە ڕۆژئاوای پاریس.

ڕاوەرگرتنە گشتییەکان پێشڕەوییەکانی ماکرۆن بەسەر لو پێندا پیشاندەدەن، و لە ڕاوەرگرتنێکی نوێی ڕۆژی شممەدا دەرکەوتووە ڕێژەی پشتیوانی لە ماکرۆن %55.5 بەراورد بە %44.5 ی لو پێن.

لە کۆبونەوە جەماوەرییەکەدا ماکرۆن گوتی " ئەو نیگەرانییە دەبیستم کە لە نێو زۆرێک لە گەنجەکانماندا هەیە. دەبینمکە گەنجەکان، نەوجەوانان، نیگەرانییەکی زۆریان لەسەر داهاتووی هەسارەکەمان هەیە."

گوتیشی "پەیامێکی بەهێز" لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا لە 10ی چوار نێردرا، کاتێک نزیکەی هەشت ملیۆن دەنگدەر پشتگیری کاندیدی ئەوپەڕی چەپ ژان لوک مێلینچۆن و بەرنامە سەختە ژینگەییەکەیان کرد.

گوتیشی " ئێستا دەکەوێتە سەر ئێمە کە کاردانەوەمان هەبێت و هەنگاوێک بنێین."

ماکرۆن گوتی دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین فەرەنسا بکەینە یەکەم وڵاتی سەرەکی کە سوتەمەنییە ژینگە پیسکەرەکان قەدەغەبکات. گوتیشی ئەگەر هەڵببژێردرێتەوە سەرۆک وەزیرێک دەستنیشان دەکات کە بە فەرمی ئەرکی پلان داڕشتنی ژینگەیی پێبسپێردرێت.





XS
SM
MD
LG