Accessibility links

ماکرۆن و لو پێن بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خۆیان ئامادە دەکەن


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و بەهێزترین ڕکابەری مارین لو پێن بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 24ی مانگی 4 دا، خۆیان ئامادە دەکەنەوە.

دوای دەنگدانی خولی یەکەمی ڕۆژی یەکشەممە، پاڵێوراوە گەورەکانی تر دانیان بە شکستیان هێنا، و هانی دەنگدەرانیان دا کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بگەرێنەوە سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی مافی هەڵبژاردنی سەرۆکیان بپاریزن.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن 28.5%، مارین لۆپێن 24.2% و ژۆن مێلونشۆن 22% دەنگەکانیان بەدەستهێنابوو. ئەم دەرئەنجامەش بەهەمان شێوەی خەمڵاندنەکانی ڕاپرسییەکان ئایفۆپ، ڕایۆ وەی، ئێلەبی و ئیپسۆس بوو کە باوەڕپێکراون، کە ماکرۆن لە خولی یەکەمدا 28.1-29.5٪ دەنگەکانی کۆکردەوە لە کاتێکدا لێ پێن 23.3-24.4٪ ی بردەوە.

هەر وەک پێش هەڵبژاردنەکان پێشبینی دەکرا، ماکرۆن و لوپێن دەبێت لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا بەشداربن کە لە 24ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە بەشداری ١٢ کاندید بەڕێوەچوو، و ئیمانوێل ماکرۆن و ماری لوپێن رکابەری سەرەکی یەکتربوون.

ماکرۆن کە میانەڕەوێکی سیاسیە تا چەند مانگ پێش ئێستا پێدەچوو یەکەم سەرۆکی فەڕەنسا لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بێت کە بتوانێت بۆ جاری دووهەم ببێتەوە بە سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا وەک هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خۆراک و وزە، بەشێکن لەو پرسانەی کە وادەکەن بەشێکی زۆری دەنگەکان بڕواتە لای کاندیدی ڕاستڕەوەکان واتە مارین لوپین.

شایانی باسە ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017دا، شکست بە مارین لو پێن دا ، بە بردنەوەی لە سەدا 66.1 دەنگی فەرەنسییەکان، و بوو بە گەنجترین سەرۆکی فەڕەنسا.

XS
SM
MD
LG