Accessibility links

بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا نزیکەی 5 ملیۆن کەس ئاوارە بوون


ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشنان دەدەن لەوکاتەوەی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە، نزیکەی پێنج ملیۆن کەس لە ئۆکرانیا هەڵاتوون و لەوەتای جەنگی جیهانی دووهەمەوە گەورەترین قەیرانی پەنابەرانە لە ئەوروپا.

ئاژانسی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند زیاتر لە 4 ملیۆن و 700 هەزار ئۆکرانی لەوەتای 24 ی مانگی دووەوە لە بەهۆی شەڕوپێکدادان لە وڵاتەکەیان هەڵاتوون.

ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (IOM) دەڵێت نزیکەی 215 پەنابەری وڵاتی سێهەمیش جارێکی تر بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ.

ئامارەکانی ڕۆژی هەینی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەممە59 هەزار و 774 کەس زیادی کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت جگە لەو کەسانەی کە هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ نزیکەی 7 ملیۆن کەسیش لە نێو ئۆکرانیا ئاوارە بوون.

ژن و منداڵان لە سەدا 90 ی ئەو کەسانەن کە هەڵاتوون لە کاتێکدا پیاوانی تەمەن 18 بۆ 60 ساڵان کە بانگکراون بۆ لەشکر ناتوانن دەرچن.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەشڵێت نزیکەی دوو لەسەر سێی منداڵانی ئۆکرانیا ناچارکراون لە ماڵەکانی خۆیان هەڵبێن بەوانەشەوە کە لەنێو خودی وڵاتەکەدا ئاوارە بوون.

XS
SM
MD
LG