Accessibility links

دوای نقومبوونی کەشتیە جەنگییەکەی ڕووسیا تەقینەوەی بەهێز لە کیێڤ بیستراوە


مۆسکڤا، کەشتی جەنگی ڕووسیا

دوای ئەوەی ئۆکرانیا وتی کەشتییەکی جەنگی ڕووسیایان لە دەریای ڕەش نقوم کردووە، ڕۆژی هەینی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە کیێڤی پایتەخت بیستراوە و شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەڵگیرساوە.

ڕۆژی هەینی ڕووسیا وتی کارگەیەکی لە کیێڤ کردۆتە ئامانج کە موشەکی دژە فڕۆکەی تێدا چاککراوەتەوە.

ئۆکرانیا وتی بە موشەکی نیپتۆنی دژە کەشتی لە کەشتی جەنگی مۆسکڤای ڕووسییان داوە. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی کەشتیەکە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤییەت، دوای ئەوەی ئاگرێکی تێدا کەوتۆتەوە و تەقینەوە ڕوویداوە، نقومبووە.

وەزارەتەکە وتی زیاتر لە 500 کەس لەسەر کەشتییەکە گواستراونەتەوە، بەڵام دانی بە هێرشەکەدا نەنا.

لەدەستدانی کەشتییەکە لەکاتێکدایە هێزی دەریایی ڕووسیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شارەکانی ئۆکرانیا لەسەر دەریای ڕەش.

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارۆچکەکانی پۆپاسنا و ڕوبیژن کە دەکەونە باکووری شاری ماریوپۆڵەوە، بەرپەرچدراونەتەوە و ژمارەیەک لە تانک و ئوتومبێلە زریپۆشەکانی ڕووسیا تێکشکێندراون. ڕۆیتەرز نەیتوانیوە ئەمانە پشتڕاست بکاتەوە.

لەلای خۆیەوە ئەمەریکا زانیاریی تەواوی نەبوو لەسەر ئەوەی کە ئایا کەشتییەکەی ڕووسیا بە موشەک لێی دراوە یاخود نا. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی " بەڵام بێگومان بەوشێوەیەی کە ڕوویدا لێدانێکی بەهێز بوو لە ڕووسیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG