Accessibility links

نیوزلەندا فڕۆکەی بارهەڵگری زەبەلاحی هێرکولییس بۆ پاڵپشتی ئۆکرانیا دەنێرێت


نیوزیلاند ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند فرۆکەی گواستنەوەی هێرکولییس C-300 و 58 کارمەند بۆ ئەوروپا دەنێرێت، تا پشیتوانی زیاتری ئۆکرانیا بکەن لە جەنگیدا لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا.

پینی هێناری، وەزیری بەرگری نیوزلەندا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تیمەکەیان بە درێژایی ئەوروپا گەشت دەکەن و کەلوپەل و خزمەتگوزاری دەگوازنەوە، بەڵام ناچنە ناو ئۆکرانیاوە.

حکومەت هەروەها گوتی 9 ملیۆن دۆلاری زیاتر (NZ 13.1 ملیۆن دۆلار) دەبەخشێت وەکو کۆمەکی سەربازی و یاسایی و مافی مرۆڤ بۆ ئۆکرانیا.

سەرۆک وەزیران جەسیندا ئاردرن گوتی پشتگیری نیوزلەندا بۆ ئۆکرانیا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە چونکە ئاشتی لە ئەروپا گرنگە بۆ سەقامگیری لە تەواوی جیهاندا.

ئەردرن، گوتیشی:"هێرشێکی ئاوا زەق بۆ سەر سەروەری وڵاتێک هەڕەشەیە بۆ سەر هەموومان و بۆیە ئێمەش ڕۆڵی خۆمان دەگێڕین."

ڕووسیا کارەکانی لەئۆکراینا بە "ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت" ناودەبات.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG