Accessibility links

زێلێنسکی ستایشی هەڵوێستی ئەڵمانیا دەکات بەرامبەر ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا تاوتوێی سزای زیاتری کردووە بۆ سەر ڕووسیا، هەروەها ستایشی هەڵوێستی ئەڵمانیای کردووە بەرامبەر ئۆکرانیا.

زێلێنسکی وتی " لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا قسەم کرد و باسمان لەوە کرد چۆن لێپێچینەوە لەو کەسانە بکەین کە تاوانبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ. باسمان لەوە کرد چۆن سزاکانی سەر ڕووسیا توندتر بکەینەوە و چۆن ڕووسیا ناچار بکەین هەوڵی ئاشتی بدات."

وتیشی " من دڵخۆشم بەوەی لەمدواییانەدا تێبینی ئەوەم کردووە هەڵوێستی ئەڵمانیا بەرامبەر ئۆکرانیا بۆ باشتر گۆڕاوە. ئەمەش ڕێی تێدەچێت چونکە زۆرینەی ئەڵمانییەکان پشتیوانی لەم سیاسەتە دەکەن. من سوپاسگوزارییانم. پێشبینی ئەوەش دەکەم هەموو ئەو شتانە جێبەجێ بکرێن کە ڕێکەوتووین لەسەریان. ئەمە زۆر گرنگە."

لە قۆناغی سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا ئەڵمانیا دوودڵ بوو لە پێدانی چەک بە ئۆکرانیا، بەڵام ئێستا ڕازی بووە چەکی دژە تانک و موشەک بداتە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG