Accessibility links

ڕاوێژکاری نەمسا سەردانی مۆسکۆ دەکات


حکومەتی نەمسا ڕایگەیاند ڕاوێژکاری نەمساوی کارڵ نیهامەر ڕۆژی دووشەممە سەردانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن لە مۆسکۆ دەکات، ئەمەش یەکەم رابەری ئەوروپیە چاوی بە ڤلادمیر پوتن بکەوێت لەوکاتەوەی کە مۆسکۆ هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە.

گوتەبێژی ڕاوێژکاری نەمسا کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی ئۆکرانیای کرد گوتی راوێژکاری نەمسا کاڕڵ نیهامەر بەرلین و برۆکسل و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ و کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتندا ئاگادار کردووتەوە، ئاماژەشی بەوە کرد کە سەردانەکەی بە مەبەستی هاندانە بۆ دیالۆگ لە پێناو چارەسەرکردنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

جێی ئاماژەیە راوێژکاری نەمسا نیهامەر خۆی ئەم دەستپێشخەرییەی رێکخستووە لە میانەی مانەوەی لە ئۆکرانیا، نیهامەر دەیەوێت هەرچی لە توانایدا هەیە ئەنجامی بدات لە پێناو وەک دەڵێت بە هیوای بەرەوپێشچوون بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی تەنانەت هەتا ئەگەر دەرفەتی بەرقەرارکردنی ئاشتی لاوازیش بێت.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG