Accessibility links

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت پێدەچێت هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگیان ئەنجامدابێت


سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لین ڕۆژی شەممە گوتی پێدەچێت هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگیان ئەنجامدابێت لە ڕێگای بە ئامانجکردنی کەسانی سیڤیڵ لە ئۆکرانیا، بەڵام دەبێت پارێزەرەکان لە تاوانەکانی دەوترێن دڵنیاببنەوە.

هەروەها گوتی بە چاوی خۆی ئەو کاولکاریەی بینیووە کە بە شاری بوچا لە نزیک کیێڤ گەیشتووە.

تیمێکی پزیشکی ڕۆژی هەینی دەستیان کردووە بە دەرهێنانی چەندین تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ کە هاوڵاتیانی سیڤیل بوون. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن لە کاتی داگیرکاری ڕووسیا بۆ شارۆچکەکە کوژراون.

ڤۆن دەیر لین ڕۆژی شەممە لەگەڵ جێهێشتنی ئۆکرانیا بە ڕۆژنامەوانانی گوت "ناخم پێم دەڵێت ئەگەر ئەمە تاوانی جەنگ نەبێت ئەی تاوانی جەنگ چیە؟ بەڵام دەبێت پارێزەران بە وردی لێکۆڵینەوە بکەن."

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەو وێنانەی بینیووە کە سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دینیس شمیهال بۆی ڕوونکردمەوە هاوڵاتیانی سڤیڵ لە کاتی هەڵاتنیاندا کوژراون، بە چاوی خۆشمان کاولکاری شارەکەمان بینی و ئامانجیان ژیانی کەسانی سڤیڵ بووە، وەک ئاماژەیەک بۆ بوچا گوتی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون ئامانجی سەربازی نین.

مۆسکۆ تۆمەتەکانی ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای ڕەتکردەوە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و ڕەتیکردەوە کەسانی سیڤیڵی کردبێتە ئامانج، و کرێملن بە پرۆسیەکی سەربازی پووخت ناوی برد بۆ داماڵینی چەک.

کرێملن ڕۆژی سێشەممە گوتی ئەوەی دەوترێت گوایە هێزی ڕووسیا کەسانی سڤیڵی کوشتووە لە بوچا، ساختەیەکی گەورەیە بە ئامانجی تێکدانی ناوبانگی هێزەکانی ڕووسیایە.

ڕۆژی هەینی ڤۆن دەیر لین و جۆزێب بۆرێڵ گەورە دیپلۆماتکاری یەکێتی ئەوروپا سەردانی کیێڤ و دەروروبەریان کرد، ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی، ڕووسیایان تۆمەتبار کرد بە هێرشێکی مووشەکی کە بۆتە هۆی کوژرانی 52 کەس لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە کراماتۆرسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ڤۆن دەیر لین گوتی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئۆکرانیا کار دەکات بۆ پێکهێنانی تیمێکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر ئەگەری تاوانی جەنگ، تا لە داهاتوودا لە دادگادا بەکاربهێنرێن.

گوتیشی "زۆر گرنگە بە تەواوەتی بەڵگەکان کۆبکرێنەوە، بۆ ڕێگەگرتن لە شکستهێنان لە دادگادا، چونکە بەڵگەکان وەک پێویست باش نین."

دادوەری گشتی تاوانی نێونەتەوەیی کەریم خان مانگی ڕابردوو گوتی "پرۆسەیەکی لێکۆڵینەوەی لە ئەگەری بوونی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا کردۆتەوە."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG