Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەردانی ئۆکرانیا دەکات


بەریتانیا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە بۆریس جۆنسن ڕۆژی شەممە سەردانی کیێڤی کرد تا گفتوگۆی ڕووبەڕوو لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئەنجام بدارت وەک بەشێک لە "نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی ئۆکرانیادا".

یاریدەدەرێکی زێڵێنسکی ئاندرێ سەبییا وێنەیەکی هەردوو ڕابەری بڵاوکردووەتەوە کە بەرامبەر بە یەک دانیشتوون.

سەبییا نوسیویەتی " بەریتانیا ڕابەری پشتیوانی بەرگریی ئۆکرانیایە."

سەبییا جۆنسنی وەکو " ڕابەرێکی دژە شەڕی هاوپەیمانان. ڕابەرێکی سزاکانی دژ شەڕانگێزییەکانی ڕووسیا" ناودێرکرد.

لەندەن سەردانەکەی جۆنسنی پێشوەخت ڕانەگەیاندبوو، لە کاتێکدا خودی سەرۆک وەزیر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی هەینیدا خۆی لە پرسیاری شیانی سەردانێکی لەوجۆرە لادا.

سەردانەکەی جۆنسن بۆ پایتەختی ئۆکرانیا دوابەدوای سەردانێکی ڕۆژی هەینی کۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا ئورسۆلا ڤۆن دێرلین و جۆسف بۆرێلی بەرپرسی ڕێبازی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا بوو. سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەش ڕاوێژکاری نەمسا کارل نیهامەر سەردانی کیێڤی کرد.

XS
SM
MD
LG