Accessibility links

لە هێرشێکدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو سەربازی ئەمەریکایی بریندار دەبن


کاربەدەستێکی ئەمەریکایی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، دوو سەربازی ئەمەریکا دوای هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە سووکی برینداربوون.

بەرپرسەکە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت گوتی، یەکێک لە بریندارەکان چارەسەری بۆ کراوە، ئەوی تریشیان لە دوای ڕووداوەکەی ڕۆژهەڵاتی سوریا پشکنین بۆ برینداری سەری دەکرێت.

لە کاتێکدا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام هێزەکانی سوپای ئێران جاروبار هێزەکانی ئەمەریکایان لە عێراق و سوریا کردووەتە ئامانج.

کێڵگە نەوتییە سەرەکییەکانی سوریا لەو ناوچانەدان کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن و داهاتەکەشیان سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە زۆری لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لە پارێزگای دیرزۆر چڕ بوونەوە و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری ئەلبوکەمالەوە پێداویستیەکانیان لە عێراق پێدەگات.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG