Accessibility links

لە ئەنجامی شەڕو پێکدادان لە نێو کەمپی هۆل سێ کەس دەکوژرێن


کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

چاودێرێکی جەنگ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و هێزە کوردییەکان لە کامپێکی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، شوێنی کەوسوکاری چەکدارانی داعش، سێ کەس کوژراون.

بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 56 هەزار کەس لە کەمپی هۆل نیشتەجێکراون، کە کەمپێکی قەرەباڵغە و لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و بەمدواییانە کوشتن و هەوڵی هەڵاتن لە نێو کەمەپەکەدا زیادی کردووە.

نزیکەی 10 هەزار کەسی بیانی لە نێو ئەو کەمپەدان. ئەو کەسانە بریتین لە ژن و منداڵی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە گرتوخانە زۆر پارێزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە زینداندان.

ڕوانگە سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت " پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان هێزە ئاسایشەکانی کە بەرپرسن لە پاراستنی کەمپەکە و شانەکانی داعش" لە شەوی دووشەممە ڕوویداوە.

ڕوانگەکە دەڵێت لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانە ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و ئەندامێکی شانەی داعشیش کوژرا.

ئەو ڕوانگەیەی کە بنکەی لە بەریتانیایە و ب ۆزانیارییەکانی پشت بە تۆڕێکی فراوانی لە ناو سوریا دەبەستێت دەڵێت شەش چوار ژن و شەش منداڵیش بریندار بوون.

ئاسایشی هێزە کوردییەکان دەڵێت پێکدادانەکە لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە ئەندامانی شانەیەکی چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر نۆبەدارەکانیان لە کەمپی هۆل.

ئاسایش لە بەیاننامەکەیدا هێرشبەرەکانی ئاشکرا نەکرد بەڵام گوتی ئەوان لە نێو کەسوکارەکانی داعش لە کەمپەکە خۆیان حەشاردابوو. لە بەیاننامەکەدا نوسراویشە " هێزەکانمان توانیان یەکێک لە ئەندامەکانی شانەی داعش بکوژن."

هێزە کوردییەکان هەفتەی ڕابردوو هۆشدارییان دا کە نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی مەترسی سەرهەڵدانەوەی جیهادییەکان دروستدەکات، لە کاتێکدا سێ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی شکستی خەلافەتی داعش تێپەڕدەبێت.

کاربەدەستە کوردەکان بە بەردەوامی داوایان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووە هاووڵاتیانی خۆیان کە لە باکوری سوریا گیراون بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، بەڵام زۆربەیان لە ترسی ڕەخنەکانی سیاسەتی ناوخۆ ئەم کارەیان نەکردووە.

XS
SM
MD
LG