Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووکان: لە پاش هێرشەکەی داعشەوە بۆ سەر گرتووخانەکەی حەسەکە هێشتا 100 منداڵ بێسەروشوێنن


شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، چارەنووسی 100 منداڵ کە لە زیندانێکی سوریادا دەستگیرکرابوون نادیارە، زیاتر لە دوو مانگ دوای ئەوەی کە جیهادییەکان ‌هێرشیان کردە سەر ئەو گرتووخانەیە.

گرووپە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ، لەوانەدا پاراستنی منداڵان و چاودێری مافەکانی مرۆڤ، پێشتر ڕایانگەیاندبوو 700 کوڕ لە زیندانی باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەسەکەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا بوون پێش ئەوەی لەلایەن گروپی داعشەوە هێرش بکرێتە سەر ئەو زیندانە.

شارەزایانی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن " ئێمە لە دەمی هێرشەکەی 22 ی مانگی یەکەوە نیگەرانییەکی قوڵمان هەیە، چارەنوسی بەلایەنی کەم 100 لەو کوڕانە هێشتا نادیارە، ئەمەش نیگەرانییەکی ڕدژی دروست کردووە."

ئەوان دەشڵێن " هەندێک لەو حاڵەتانە لەوانەیە بچێتە خانەی بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێوە."

بەشێکی زۆری کوڕانی تەمەن 12 بۆ 18 ساڵ کە دەستگیر کرابوون کەسوکاریان لە نێو ئەو زیندانەی حەسەکەدا هەبوو بۆیە بەشێکیان لە کەمپێکی ئاوارەکانی کە شوێنی هەزاران منداڵی جیهادییەکانە، گوازابوونەوە بۆ نێو گرتووخانەکە.

پسپۆڕە سەربەخۆکان داوایان لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە کردووە کە ڕێگە بە هەموو ئەکتەرە مرۆڤدۆستەکان بدەن کە بە تەواوەتی دەستیان ڕابگات بەو منداڵانەی هێشتا لە نێو زیندانەکەدا ماونەتەوە.

پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن " پێویستە زیانەکانی ئەو منداڵانە پێناسە بکرێن، ئەنجامدەرانی بەرپرسیاربکرێن بۆ ئەوەی نەتوانن لە سزا دەربازبن."

هێرشەکەی داعش بۆ سەر گرتووخانەی غوێران بووە هۆی هەفتەیەکی شەڕو پێکدادان لە نێو ئەو گرتووخانەیەی لەلایەن هێزە کوردەییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت، سەدان کەس کوژران بەر لەوەی هێزە کوردییەکان توانیان گرتووخانەکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن " بەشێکی زۆری ئەو کوڕانەی لەو گرتووخانەیەدا بوون بە سەختی بریندار بوون و بە شێوەیەکی گونجاو چارەسەرییان بۆ نەکراوە."

کاربەدەستە کوردەکان بەردەوام دەڵێن کەس لەوانە نەیتوانیوە هەڵبێت، بەڵام ڕوانگەی سوریا کە ڕێکخراوێکی چاودێری بنکە لە بەریتانیایە، دەڵێت چەند جیهادییەک توانیویانە هەڵبێن.

XS
SM
MD
LG